رووداو دیجیتاڵ
پەیمانگەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ توێژینەوە (مێری) ئەمڕۆ حەوت پانێڵی بەڕێوەبرد و کۆتایی بە کارەکانی دیداری مێری بۆ ئەمساڵ هێنا.
فیدراڵى و لامەرکەزى، دۆخى نێوخۆى هەرێمى کوردستان و پەیوەندىیەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، ئاییندەى شنگال، دیارترین ئەو پرسانە بوون کە لە پانێڵەکانی دووەم رۆژى دیدارى مێرى گفتوگۆیان لەبارەوە کرا، بەشدارانیان سەرۆکى یەکێتى، جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، جێگرى سەرۆکوەزیران، وەزیرى ناوخۆى هەرێمى کوردستان و نوێنەرى یونامى و راوێژکارانى سەرۆکوەزیرانى عێراق بوون.
ناونیشانی پانێڵەکانی ئەمڕۆ، دووەم و دوایین رۆژی دیداری مێریی 2023:
- حکومەتی سوودانی: بەڵێن و پێشکەوتن و ئاسۆیەكان
- سیاسەتی میدیای هەواڵ: پێشهاتەکان و ئالنگاریەكان
- سیستەمی سیاسی و دەوڵەتسازی لە عێراق
- سیاسەتی ئەمریکا لە عێراق و ناوچەكە
- عێراق و هاوبەشە نێودەوڵەتییەکان: بەشداریکردن، تێڕوانینی یەكتر و دیدگای هاوبەش
- لامەرکەزیەت یان دیسانەوە مەرکەزیەت؟ ئەمە پرسیارەکەیە
- رێککەوتنی شەنگال: پێشکەوتن و بەربەستەکان
راپۆرتی تایبەت لەبارەی ناوەڕۆکی دووەم رۆژی دیدارەکە، کە بە سپۆنسەریی میدیایی تۆڕی میدیایی رووداو بەڕێوەچوو: