مەسرور بارزانی و باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق هەوڵەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێ تاوتوێ دەکەن

11-10-2022
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق کرد و بەگوێرەی راگەیێندراوی حکومەت، هەوڵەکانی تێپەڕاندنی بنبەستی سیاسیی و پێکهینانی حکومەتی نوێی عێراق تاوتوێ کراوە.
 
ئەمڕۆ سێشەممە، 11-10-2022، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە ئێريك شۆڤاليێ، باڵيۆزى فه‌ره‌نسا له‌ عێراق کرد. 
 
بەگوێرەی راگەیێندراوێکی حکومەت کە لەبارەی کۆبوونەوەی نێوانیان بڵاویکردووەتەوە، پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و فەرەنسا و دوايين گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی دۆخی سیاسیی عێراق و، هەوڵەکانی تێپەڕاندنی بنبەستی سیاسیی و پێکهینانی حکومەتی نوێی عێراق گفتوگۆی لەسەر کراوە.
 
لە کۆبوونەوەکەدا کە ئۆلیڤیێ دیکۆتینی، کۆنسوڵی گشتیی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان ئامادە بوو، "گرنگیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە و چارەسەرکردنی کێشەکان لە رێگەی گفتوگۆ و لەیەکتێگەیشتن، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکانی کۆبوونەوەکە بوو."

 

کۆبوونەوەی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئێريك شۆڤاليێ، باڵيۆزى فه‌ره‌نسا له‌ عێراق

پێشوازیی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئێريك شۆڤاليێ، باڵيۆزى فه‌ره‌نسا له‌ عێراق

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە