مێرمنداڵێکی 16 ساڵ لە رووباری خابوور خنکا

11-08-2023
ئەیوب نەسری
ئەیوب نەسری
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

ئێوارەی ئەمڕۆ مێرمنداڵێکی تەمەن 16 ساڵ لە رووباری خابوور لە نزیک گوندی دولا لە زاخۆ خنکا. دوای رووداوەکە، تیمەکانی بەرگریی شارستانی تەرمەکەیان دەرهێنا.
 
ئەمڕۆ هەینی، 11-08-2023، ئەڤیندار زاخۆیی، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی زاخۆ بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، مێرمنداڵەکە کاژێر 04:30ـی خنکاوە و ئەوکاتە تیمەکانیان ئاگادارکراونەتەوە. گوتیشی، دوای کاژێر 06:00ـی ئێوارە تیمەکانیان توانییان تەرمەکەی دەربهێنن.
 
ئەو مێرمنداڵەی خنکاوە ناوی ساڵح سەربەست رەمەزانە و تەمەنی 16 ساڵ بووە، دانیشتووی گوندی ئاڤا بووە لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ و بەگوتەی بەرگریی شارستانیی شارەکە، لەگەڵ کەسوکارەکەی بۆ گەشت چووبوونە ئەو شوێنە.
 
بەرگریی شارستانیی زاخۆ نزیکەی مانگێک پێش ئێستا هۆشداری لە مەلەکردن لە رووباری خابوور دا و رایگەیاند، تەنیا لە دوو شوێن هاونیشتمانییان و هاووڵاتییان دەتوانن مەلە بکەن کە ئەوانیش نزیک گوندی چەمسیرمۆ و گوندی گوفکێیە کە تیمەکانی ئەوانی لێن.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەرمان تۆپچو، کۆنسووڵی گشتیی تورکیا لە هەرێمی کوردستان

کۆنسووڵی تورکیا دەڵێت ئاسانکاری بۆ پێدانی ڤیزا بە هاونیشتمانییان دەکەن

کۆنسووڵی تورکیا بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، شەو و رۆژ کاردەکەن بۆ ئەوەی ئاسانکاری بۆ پێدانی ڤیزە بۆ هاونیشتمانییانی هەرێمی کوردستان بکەن.