19 Photos
رووداو - هەولێر
کۆنسێرتەکە کاژێر 07:00ـی ئێوارە بەڕێوەدەچێت، گرووپی میوزیکی مەحوی کاری میوزیکی بۆ دەکات و تێیدا هونەرمەند چەند گۆرانییەکی نوێ پێشکەش بە هەوادارانی دەکات.
عەدنان کەریم لەبارەی کۆنسێرتەکەیەوە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، بەدەر لەو کۆنسێرتەی هەولێر، ئەگەر پاڵپشتیان بکرێت بڕیاریداوە لەگەڵ گروپی میوزیکی مەحوی لە هەموو شارەکانی کوردستان سازبکات.