گالەری

11-04-2020
21 Photos
جەمال یاد
رووداو - هەولێر 

ئەمڕۆ شەممە 11-04-2020 دەزگای روانگە بە هاوکار پارێزگای هەولێر هاوکاریی بەسەر چەند خێزانێکدا دابەشکرد.
 
دەزگای روانگە هەڵمەتێکی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان بۆ هاوکاریکردنی خێزانە هەژار و کەمدەرامەتەکان دەستپێکرد کە دابەشکردنی سەبەتەی خۆراکی و پێداویستی رۆژانەن بۆ پێنج هەزار خێزان و "بەشی زیاتر لە دوو مانگی خێزانێکی چوار کەسی دەکات".
 
سەبەتە خۆراکییەی دەزگای روانگە 17 جۆر بەرهەم لەخۆدەگرێت، کە پێداویستی سەرەکی ژیانی رۆژانەن، وەک برنج، رۆن، شەکر، چا، دۆشاوی تەماتە، شیر، کەرەستەی پاککەرەوە و تەنانەت دەستکێش و دەمامکیش بۆ خۆپارێزی.
 
عەبدولسەلام مەدەنی، بەڕێوەبەری گشتیی دەزگای روانگە لە نووڕۆژی دۆستانی تۆڕی میدیایی رووداو بەشداربوو و لەبارەی جۆر و جیاوازی هاوکارییەکان و میکانزمی دابەشکردنیان بەسەر خێزانە کەمدەرامەتان، رایگەیاند: "جیاوازییەکە لە بڕەکەیدایە کە بەشی ماوەیەکی زۆر دەکات، دەتوانم بڵێم بەشی زیاتر لە دوو مانگی خێزانێکی چوار بۆ پێنج کەسی دەکات".