atv و Rudaw رێككه‌وتنێكى رۆژنامه‌وانى ئیمزا ده‌كه‌ن

11-04-2013
نیشانەکردن Rudaw atv
A+ A-
رووداوـ هه‌ولێر

Rudaw له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی atv توركی رێككه‌وتنێكی هاوبه‌ش بۆ ئاڵوگۆڕكردنى كار و به‌كارهێنانى كه‌ره‌سته‌ رۆژنامه‌وانییه‌كانى یه‌كدى ئیمزا ده‌كه‌ن.
  ئه‌مه‌ بۆ یه‌كه‌مینجاره‌ كه‌ناڵێكى میدیایی له‌ هه‌رێمى كوردستان‌ و عێراق له‌گه‌ڵ كه‌ناڵێكی بیانى رێككه‌وتنێكی له‌وجۆره‌ بۆ كاری هاوبه‌ش ئیمزا ده‌كه‌ن

به‌پێی ئه‌م رێككه‌وتنه‌ هه‌ریه‌ك له‌ تۆڕی میدیایی Rudaw و كه‌ناڵی atv  توركی، كه‌ كوالێتى هه‌ردوو كه‌ناڵه‌كه‌ (HD)یه‌ له‌ ناوچه‌كه‌دا، ده‌توانن كه‌ره‌سته‌ رۆژنامه‌وانییه‌كانى یه‌كدی به‌كاربهێنن ‌و وه‌ك كه‌ره‌سته‌ى خۆیان مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵدا بكه‌ن.

ئه‌مه‌ بۆ یه‌كه‌مینجاره‌ كه‌ناڵێكى میدیایی له‌ هه‌رێمى كوردستان‌ و عێراق له‌گه‌ڵ كه‌ناڵێكی بیانى رێككه‌وتنێكی له‌وجۆره‌ بۆ كاری هاوبه‌ش ئیمزا ده‌كه‌ن.

كه‌ناڵی atv یه‌كێكه‌ له‌و كه‌ناڵه‌ توركییانه‌ى زۆرترین بینه‌ری هه‌یه‌، كه‌ناڵی ته‌له‌فیزیۆنى رووداویش، كه‌ به‌شێكه‌ له‌ تۆڕی میدیایی Rudaw و پێكهاتووه‌ له‌ (ته‌له‌فیزیۆن، رادیۆ، وێب سایت، رۆژنامه‌) به‌م زووانه‌ ده‌ست به‌ په‌خش ده‌كات.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە