450 پاسەوان شەش مانگە دامەزراون و مووچەیان وەرنەگرتووە

11-03-2025
محەممەد رەحیم کەریم @Mohammed_mrk
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

نزیکەی 450 پۆلیس لە هەرێمی کوردستان لە تشرینی یەکەمی پارەوە دامەزراون، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ مووچەیەکیان پێ نەدراوە.
 
چەند پۆلیسێک پەیوەندییان بە رووداوەوە کرد و داوایان کرد ناویان بڵاو نەکرێتەوە، بە رادیۆی رووداویان گوت، ئەوان پاسەوانی دادوەرەکانن و لە 15ی تشرینی یەکەمی 2024وە بە شێوەی گرێبەست لەسەر میلاکی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان دامەزراون، فەرمانی وەزارەتی دارایی هەیە کە لەگەڵ دەستبەکاربوونیان مووچەیان بۆ ببەسترێت، بەڵام تائێستا هیچ مووچەیەکیان وەرنەگرتووە.
 
یەکێک لەو پۆلیسانە بە رووداوی گوت، ژمارەیان نزیکەی 450 پۆلیسە، ب ەشێوەیەک کە هەر دادوەرێک دوو پۆلیسی وەکو پاسەوان بۆ دانراوە، هەفتانە لە یەکشەممەوە تاوەکو پێنجشەممە دەوامی ئاسایی خۆیان دەکەن و چەند مانگە هیچیان وەرنەگرتووە.
 
ئەو پۆلیسە بە رووداوی گوت، "لەسەر گیرفانی خۆمان تەنانەت جلوبەرگیشمان کڕیوە سەرەڕای ئەو دۆخە سەختە، پۆلیس هەیە خێزانێکی گەورەی لەسەرە و لە خانووی کرێدایە، بەڵام لەو کاتەوە تائێستا هەر دەڵێن، ئەم هەفتە نا هەفتەی دیکە مووچە دێت."
 
دامەزراندنی ئەو پۆلیسانە بە شێوەی گرێبەستە بۆ پاسەوانیکردنی دادوەرەکانە، ژمارەیان نزیکەی 450 پۆلیسە؛ بە شێوەیەک کە هەڵگرانی بڕوانامەی بەکالۆریۆس 917 هەزار دینار، بڕوانامەی دیبلۆم 901 هەزار دینار، بڕوانامەی ئامادەیی 876 هەزار دینار و بێ بڕوانامە 856 هەزار دیناریان دەدرێتێ.
 
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە رووداوی گوت، گرفتەکە لەنێوان هەولێر و بەغدایە، بەهۆی گرفتی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر مووچەی فەرمانبەران و میلاکی نوێ، مووچەی ئەو فەرمانبەرانە خەرج نەکراوە.
 
رووداو چەند جارێک پەیوەندیی بە هەریەکە لە وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستانەوە کرد بۆ گرفتی ئەو پۆلیسانە، بەڵام وەڵامی پەیوەندییەکانیان نەدایەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک قوتابی لەکاتی دەرچوونیان لە قوتابخانە. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

پەروەردەی سلێمانی: کۆمەڵێک تایبەتمەندیی زۆر بەسوود بۆ ئەپلیکەیشنی 'ئی- هەڵسەنگاندن' زیادکراون

وەزارەتی پەروەردە دەڵێت، قوتابیانی پۆلی 9ـی بنەڕەتی و 12ـی ئامادەیی نمرەیان لە ئەپلیکەیشنی "ئی- هەڵسەنگاندن" بەردەست دەبێت. پەروەردەی سلێمانیش دەڵێت: "کۆمەڵێک تایبەتمەندیی نوێ بۆ ئەپلیکەیشنەکە زیادکراون کە لە بەرژەوەندیی مامۆستا و کەسوکاری قوتابیاندان."