گالەری

 

رووداو دیجیتاڵ 

لە هۆڵی میدیای شاری هەولێر، دوو پێشانگەی شێوەکاری و فۆتۆگرافی بۆ ژمارەیەک شێوەکار و خانمە فۆتۆگرافەرێکی رۆژهەڵاتی کوردستان کرایەوە.  
 
لە پێشانگەی یەکەمدا زیاتر لە 19 کاری شێوەکاری، دوو کاری سیرامیکیی 14 هونەرمەندی بەنێوبانگی شارەکە نمایشکران، هونەرمەندان و میوانانی هۆڵەکە لەگەڵ گوێگرتن لە میوزیک و گۆرانیی کوردی، چێژیان لە جوانیی وێنەکان بینی. 
 
لە بەشێکی دیکەی هۆڵی میدیا، پێشانگەیەک بۆ سارا جەعفەری، خانمە فۆتۆگرافەری رۆژهەڵاتی کوردستان کرایەوە. ئەوە یەکەم پێشانگەی تایبەتیی ئەو فۆتۆگرافەرە بوو لە هەرێمی کوردستان. 
 
ئەو فۆتۆگرافەرە 15 وێنەی تایبەتیی خۆی کە تایبەت بوون بە ئاهەنگی نەورۆزی ناوچە جیاوازەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان نمایش کرد. 
 
جەمال هەمەوەندی، هونەرمەندی شێوەکار کە بەشداربووی پێشانگەکە بوو، بە رووداوی راگەیاند، بە یەک تابلۆ بەشداربووە کە گوزارشتی لە هێز و دەسەڵات و زووڵم دەکات لەم رۆژگارە.