گالەری

11-03-2019
26 Photos
محەممەد شوانی

رووداو - هەولێر

یەکەمین پێشانگەی گوڵ و باخچەی هەولێر بە بەشداری 40 کۆمپانیای ناوخۆ لە پارکی شانەدەر کرایەوە، کە 400 تاوەکو 500 جۆر گوڵ و نەمامی تێدا نمایشکراوە.

ئەمڕۆ کۆمپانیاکان تەنیا کاڵاکانیان نمایشکرد و لە سبەیەوە دەست بە فرۆشتنی گوڵ و نەمام  و پێداویستیی باخچەکان دەکەن و تاوەکو رۆژی چوارشەممە بەردەوام دەبن. 

زۆربەی کۆمپانیاکان کە گوڵ و نەمامیان لە پێشانگەکە نمایشکردووە، کۆمپانیای تایبەتن بە شاری هەولێر و، تەنیا یەک کۆمپانیا لە سلێمانی و یەک کۆمپانیای دیکەش لە دهۆکەوە بەشدار بوون.


 

 

داڕشتنەوە: هەڵات رێبوار