رووداو دیجیتاڵ
دوای ئەوەی بەهۆی نەخۆشییەوە چەند رۆژێک لەمەوبەر دێبی نۆژەن، پارێزەری کورد لە ئەڵمانیا کۆچی دواییکرد، ئەمڕۆ لە شاری ستۆکهۆڵمی پایتەخی سوێد بەخاکسپێردرا و هەر لەوێش پرسەی بۆ دادەنرێت.
کەیا ئیزۆل، سیاسەتڤانی کورد لە سوێد، ئەمڕۆ سێشەممە 11-02-2025 بە تۆڕی میدایی رووداوی گوت: "لە رێوڕەسمێکدا بە ئامادەبوونی کوردانی سوێد، ئەمڕۆ تەرمی پارێزەر دێبی نۆژەن بەخاکپسپێردرا".
ژنە پارێزەری کورد دێبی نۆژەن، کچی کاریکاتێریستی کورد مامۆستا نۆژەن و خوشكی ئەکتەری کۆمێدیی ناسراو ئۆز نوژەن بوو، بەهۆی نەخۆشییەوە لە 25ی مانگی رابردوو لە ئەڵمانیا کۆچی دواییکرد.
سەلام کوردە، بەرپرسی ناوەندی رەوەندی کوردستانی لە سوێد، بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "دێبی، بۆ چارەسەر لە ئەڵمانیا بوو، دەنا خۆی لە سوێد دەژیا، بەهۆی نەخۆشییەکەیەوە لە نەخۆشخانەیەکی ئەڵمانیا کۆچی دواییکردووە."
بڕیارە هەر ئەمڕۆ کاژێر 14:00 بۆ 06:00ـی ئێوارەی بە کاتی سوێد، پرسەی ئەو پارێزەرە کوردە لە ستۆکهۆڵم بەڕێوبچێت.
ئەو پارێزەرە کوردە کە لە تەمەنی 50 ساڵیدا کۆچی دواییکرد. ئەمە نێونیشانی پرسەکەیەتی لە ستۆکهۆڵم: Cihê tazîye, Lavalhallen Nacka / Stockholm.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ