بۆ دووەم جار رێکخراوی کوردی-ئەمریکی لە چیای گارە شەش ورچی ئازاد کرد. بەر لە دوو ساڵیش بە هەمان شێوە ورچی ئازاد کردووە و بەگوتەی ئەوان ئێستا ژمارەی ورچەکان لە چیاکە زیاد بووە.
پێنج لەو ورچانە لە بەسرە و ناسریە و یەکێکیش لە هەولێرەوە برابوون و، لە ماڵاندا بەخێو کرابوون. بەشێکیان خاوەنەکانیان بە خۆڕایی بەخشیویانن بۆ ئەوەی ئازاد بکرێن و ئەوانی دیکەیشیان کڕدراون.
بڵند بریفكانی، بهرپرسی رێكخراوی هاریكاریی كوردی- ئهمریكی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ئامانجمان لە زیادکردنی ئەم ورچانە بۆ جوانکردنی سرووشتی ناوچەکەیە کە بەهۆی شەڕەکانەوە لە ساڵانی رابردوو کەمیکردبوو. ئێستا دەمانەوێت بە بوونی ئەم ئاژەڵانە، سرووشتی کوردستان جوان بکەینەوە".
بڵند بریفكانی، بهرپرسی رێكخراوی هاریكاریی كوردی- ئهمریكی هەروەها ئاشکرایدەکات، پلانیان ئەوەیە لە ناوچەکانی دیکەش ئەو کارە بکەین وەک ئەوەی چوار ساڵ پێش ئێستا لە چیای هەڵگورد شەش ورچیان ئازاد کرد.