لە هەولێر بە بەشداریی مامۆستایانی ئایینی و بەرپرسان نوێژەبارانە کرا

7 کاژێر له‌مه‌وپێش
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بە بەشداریی هاونیشتمانییان، مامۆستایانی ئایینی و بەرپرسانی پارێزگاکە، لە شاری هەولێر نوێژەبارانە کرا. پارێزگاری هەولێر گوتی، تاوەکو ئێستا کاریگەری وشکەساڵی ساڵانی رابردوو لەسەر سنوورەکە ماوە.
 
مامۆستایەکی ئایینیی دوای نوێژەکە لە گوتارێکدا گوتی: "سوننەتی پێغەمبەرە دروودی خوای لەسەربێت کە کاتێک باران نەبارێت، نوێژە بارانە بکرێت. پێغەمبەر دروودی خوای لەسەر بێت خۆی نوێژەبارانەی کردووە و دوای ئەویش خەلیفەکانی ئیسلام نوێژە بارانەیان کردووە. ئێمە وا دەکەین بۆ ئەوەی خوای گەورە نزاکانمان قبووڵ بکات".
 
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێریش لەبارەی مەترسییەکانی وشکەساڵی لە لێدوانێکی رۆژنامەڤانیدا لە وەڵامی پەیامنێری رووداودا گوتی: "بابەتی وشکەساڵی بە ساڵێک چارەسەر نابێت. چوار ساڵی رابردوو لە هاویندا کاریگەرییەکانی وشکەساڵی لە هەرێمی کوردستان دەرکەوتن، بەتایبەت لە هەولێر، تەنیا پار نەبێت کە باران زیاتر لەوە باری کە پێویست بوو".
 
پارێزگاری هەولێر گوتی: "بەگوێرەی هەڵسەنگاندنە زانستییەکان، کاریگەری هەر ساڵێکی وشکەساڵی سێ ساڵ دەمێنێتەوە، واتە ئێستا بارانیش ببارێت، کاریگەری [وشکەساڵی] ساڵانی رابردوو هەر دەمێنێت".
 
ئومێد خۆشناو ئاماژەی بە پڕۆژەی ئاوی "فریاگوزاری" هەولێر کرد و گوتی، کارەکانی خێرا بەڕێوەدەچن و بەهیوان هاوینی داهاتوو تەواوی پڕۆژەکەش نەبێت، بەشێکی بکرێتەوە و ئاوی خاوێن بۆ هاونیشتمانییان دابین بکات.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

چەکدارانی سوپای نیشتمانیی سووریا هێرشدەکەنە سەر ناوچەیەکی نزیک بەنداوی تشرین.

پێکدادانی هەسەدە و سوپای نیشتمانیی سووریا لە بەنداوی تشرین بەردەوامە؛ '322 کەس کوژراون'

چەکدارانی سوپای نیشتیمانیی سووریا هێرشدەکەنە سەر بەنداوی تشرین و گوندەکانی باشووری رۆژهەڵاتی منبج. هێزەکە پلان بۆ کۆنترۆڵکردنی بەنداوی تشرین دادەنێن، بەڵام بەرگریی تووندی هەسەدە، رێگری لە بەرەوپێشچوونیان کردووە.