رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەری نووسینگەی نەهێشتنی تاوان ـی ئازادی لە شاری کەرکووک رایگەیاند، کەسێک لە یەک گەڕەکدا لە ماوەی چوار کاژێر، دزی لە 21 ماڵ کردووە. درەنگی شەوی رابردوو دەستگیرکراوە.
ئەمڕۆ (پێنجشەممە، 10ـی تشرینی یەکەمی 2024 عەقید سامان رەمەزان، بەڕێوەبەری نووسینگەی نەهێشتنی تاوان ـی ئازادی لە شاری کەرکووک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، دوو شەو لەمەوبەر دزێک لە کاژێر یەکی شەو تاوەکو 5ـی بەرەبەیان چووەتە سەر 21 ماڵ لە گەڕەکێکی کەرکووک، کۆمەڵێک مۆبایل، زێڕ و پارەی زۆری دزیوە.
بەڕێوەبەری نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی ئازادی لە شاری کەرکووک گوتی "دوای ئەوەی ئاگادار کراینەوە لەم رووداوە، بەدواداچوونمان بۆ کرد و لە رێگەی کامێراکانی چاوێرییەوە دۆزیمانەوە و شەوی رابردوو دەستگیرمان کرد."
بە گوتەی عەقید سامان رەمەزان، ئەوا کەسە بەکارهێنەری مادەی هۆشبەرە، دوای دەستگیرکردنیشی لە لێکۆڵینەوەی سەرەتایی پۆلیسدا دانی بە تاوانەکەی دا داناوە.
ئەو بەرپرسەی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان گوتیشی "تاوانبار لەدایکبووی 2006 و دانیشتووی شاری کەرکووکە، لە کاتی تاواندا لە ژێر کاریگەریی مادەی هۆشبەردا بووە."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ