رێگەوبانی دهۆک: لە چوار ساڵدا 207 پرۆژەمان بە بەهای 380 ملیار دینار جێبەجێ کردوون

10-09-2024
محەممەد رەحیم کەریم @Mohammed_mrk
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

بەڕێوەبەرایەتی رێگەوبانی پارێزگای دهۆک رایدەگەیێنێت، لە چوار ساڵی رابردوودا زیاتر لە 200 پرۆژەیان بە بەهای 380 ملیار دینار جێبەجێ کردووە. دەشڵیت: "ئێستا 43 پرۆژەی دیکەیان لە کەرتی رێگەوبانی پارێزگاکەدا لە قۆناخی جێبەجێکردندان."
 
ئەندازیار رێدیر سلێمان، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی رێگەوبان و ئاوەدانکردنەوەی پارێزگای دهۆک، میوانی بەرنامەی مژار بوو لە رادیۆی رووداو کە رۆژانە محەممەد رەحیم پێشکێشی دەکات، باسی لە پرۆژە و گرفتەکانی سێکتەری رێگەوبانی پارێزگاکە کرد و گوتی: "لەماوەی چوار ساڵی رابردوودا زیاتر لە 207 پرۆژەی جۆراوجۆر لە سێکتەری رێگەوبان لەپارێزگاکەدا جێبەجیکراون کە بەهاکەیان زیاتر بووە لە 378 ملیار دینار."
 
جێگری بەڕێوەبەری گشتیی رێگەوبان و ئاوەدانکردنەوەی پارێزگای دهۆک گوتیشی، لەو چوار ساڵەدا هەزار و 326 کیلۆمەتر رێگە کاری دروستکردن، چاککردنەوە و نۆژنەکردنەوەیان بۆ کراوە کە رۆڵێکی گرنگیان هەبووە لە بووژاندنەوەی سێکتەری رێگەوبانی سنوورەکەدا.
 
رێدیر سلێمان ئاماژەی بەوەشکرد، ئێستاش 43 پرۆژەمان لە قۆناخی جێبەجێکردندان، کە گوژمەکەیان زیاتر لە 385 ملیار دینارە، ئەو پرۆژانەی لە قۆناخی جێبەجێکردنن، بەرێژەی جیاواز کاری تێداکراوە و بەتەواوبوونیان ژێرخانی سێکتەری رێگەوبان هەنگاوی زۆر باش دەبڕێت.
 
لەبارەی بودجەی ئەو پرۆژانەی جێبەجێ کراون، رێدیر سلێمان گوتی، هەموو پرۆژەکان کاریان تێدادەکرێت، کە بەشێکیان لەسەر بودجەی پارێزگای دهۆکە و بەشێکیشی لەسەر بودجەی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەیە، هەروەها رێژەی 30٪ی داهاتی وێستگەکانی کێش بۆ چاککردنەوەی ریگە سەرەکییەکان تەرخان دەکرێت.
 
چەند هاونیشتمانییەک لە سنووری قەزای بەردەڕەش پەیوەندییان بە بەرنامەی مژاری رادیۆی رووداو کرد و دەڵێن، رێگەی بەردەڕەش-کەڵەک زۆر خراپە و داواکارین چارەسەری بکرێت.
 
جێگری بەڕێوەبەری گشتیی رێگەوبان و ئاوەدانکردنەوەی پارێزگای دهۆک دەڵێت: "هەردوو پرۆژەی جووتسایدی بەردەڕەش-کەڵەک و ئاکرێ-قەندیل، رەزامەندییان لەسەردراوە و بۆ دوو کۆمپانیای نێوخۆیی دەرچووە، ئێستا کۆمپانیاکان سەرقاڵی دیزاینی پرۆژەکەن."
 
گوتیشی، لە چوار ساڵی رابردوودا بەبەهای 160 ملیار دینار بۆ نۆژەنکردنەوەی رێگەوبانەکان خەرجکراوە و ئێستا دوو بەرێوەبەرێتیمان هەن بۆ چاککردنەوە و پاراستنی ریگەوبانەکان، لە دهۆک و ئاکرێ، ئەوەی لە دهۆکە، ئێستا بەبەهای 24 ملیار پرۆژەی چاککردنەوەی رێگەوبانی لە جێبەجێکردندان و ئەوەی ئاکرێیش بەبەهای 8 ملیار دینار پرۆژەی چاککردنەوەیان لەبەردەستدایە.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وەزارەتی دارایی دەڵێت، تائێستا نزیکەی 700 هەزار مووچەخۆر لە 'هەژماری من' تۆمار کراون

وەزارەتی دارایی: ساڵی داهاتوو پڕۆژەی 'هەژماری من' رادەستی وەزارەتەکەمان دەکرێت

وەزارەتی دارایی دەڵێت، هەرێمی کوردستان دەتوانێت بۆ پڕۆژەی هەژماری من سوود لە سەرجەم ئەو بانکە ئەهلییانە وەربگرێت کە لەلایەن بانکی ناوەندیی عێراقەوە مۆڵەتی کارکردنیان پێدراوە.