گالەری

 
رۆژی یەکشەممە 10-9-2023، لە زانکۆی ئەمریکی لە سلێمانی 'دیداری سلێمانی بۆ هونەر و کولتوور' بەڕێوەچوو، تێیدا تۆڕی میدیایی رووداو سپۆنسەری میدیایی دیدارەکە بوو. 
 
یەکەم پانێڵی دیدارەکە عەلیم قاسمۆڤ تێیدا بەشداربوو و لەلایەن هونەرمەند هەژار زەهاوی بەڕێوەبرا. 
 
گفتوگۆکە بە ناونیشانی "جەوهەری رۆژهەڵات، چۆن میوزیک دەتوانێت بگاتە گوێگرانی نێودەوڵەتی؟ هەمەلایەنبوون و پێکەوەبەستنی کولتوورە جیاوازەکانی میوزیک بەیەکەوە" بوو. 
 
هەژار زەهاوی لە پانێڵەکەدا گوتی، "ئێوە وەک بولبوولی رۆژهەڵات ناسراون"، ئەویش لە بەرامبەردا گوتی، لەو بەرپرسیاریەتییە ماندووبووە. 
 
پانێڵی دووەم بە ناونیشانی 'ماڵی عودی عەرەبی میوزیکی میزۆپۆتامیا' بوو. 
 
نەسیر شەممە و عەلا مەجید هەروەها گۆران کامیل گفتۆگۆیان لەسەر کرد و گرنگی موزیکی هاوچەرخ و سەرچاوەی موزیکی  
میزۆپۆتامیایان بۆ ئامادەبووان باسکرد و روونکردەوە. 
 
پانێڵی سێیەم بریتی بوو لە ئەزموونی تازەگەرانە. 
 
پێرڤین ئاکچار و مامۆستا نەجات ئەمین باسی موزیکی کوردی و موزیکی کلاسیکی رۆژئاواییان کرد. دواتر پێرڤین ئاکچار بە چەند کۆپلەیەک گۆرانی ئامادەبووانی تێکەڵی دەنگە خۆشەکەی کرد. 
 
هونەرمەند مەزهەری خالقی یەکێک بوو لە میوانانی ئامادەبووی دیدارەکە، لە کۆتاییدا چەند گوتەیەکی پێشکێشی ئامادەبووان کرد.