رووداو - هەولێر
سەرەڕای قەیرانی دارایی و کەمی مووچە، بەشێک لە بازاڕەكان لە رۆژانی پێش جەژن جمەیان دێت لە کڕیار، بەڵام زیاتر بازاڕی لەنگە و جلوبەرگی كۆنە بازاڕیان گەرمە.
لە بازاڕی لەنگە چەندین جۆر مارکەی جۆراوجۆری جلوبەرگ و پێڵاو هەن و نرخەکانیشیان جیاوازە لەگەڵ بازاڕەکانی دیکە و هەرزانترن.
هەندێک لە دوکاندارەکان پێیانوایە بەشێکی زۆری جەنجاڵی بازاڕی لەنگە دەگەڕێتەوە بۆ کڕیاری عەرەب وبەشەكەی دیكەش بۆ قەیرانی دارایی كە وایكردووە، هاونیشتمانیان نەتوانن رووبكەنە بازاڕە ئاسایی و گرانبەهاكان.
زۆربەی جلوبەرگی بازاڕەكانی لەنگە لە وڵاتانی سوێد، نەرویج و کۆریا هاوردە دەکرێن و نرخەکانیش بەپێی جلوبەرگەکان دەگۆڕدرێن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ