لە قەڵادزێ ژنێک لەلایەن براکەیەوە کوژرا

10-08-2023
ئەبوبەکر ئیسماعیل
A+ A-
 
رووداو - راپەڕین

ژنێک لە قەڵادزێ لەلایەن براکەیەوە تەقەی لێکرا و کوژرا. پۆلیس دەڵیت، بکوژەکە خۆی رادەستی پۆلیس کردووە.
 
رووداوەکە ئەمڕۆ پێنجشەممە 10-08-2023 لە گەڕەکی ئاشتی لە قەڵادزێ بووە و ژنێک بەناوی شیوەن عەلی تەمەن 32 ساڵ لەلایەن براکەیەوە بە چەکی جۆری دەمانچە کوژرا.
 
شۆڕش ئیسماعیل، گوتەبێژی پۆلیسی راپەڕین بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "رووداوەکە نزیک کاژێر 10:00 بووە، ژنەکە لەلایەن برایەکیەوە کوژراوە، دوای ئەنجامدانی تاوانەکەش بکوژەکە خۆی رادەستی هێزە ئەمنییەکان کردووە."
 
بە گوتەی پۆلیسی راپەڕین، بکوژ تەمەنی 33 ساڵە، دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا دانی بە تاوانەکەدا ناوە؛ لێکۆڵینەوەش لەگەڵیدا بەردەوامە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کەسێکی خاوەن پێداویستیی تایبەت. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان لە پێشینەی هاوسەرگیری و قەرزی بچووک دەبەخشرێن

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان دوو بڕیاری لە بەرژەوەندیی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان دەرکرد؛ لێخۆشبوون لە گەڕاندنەوەی پێشینەی هاوسەرگیری بۆ ئەوانەی پێش ساڵی 2013 وەریانگرتووە و لێخۆشبوون لە قەرزی بچووکی ئەو کەسانەی لە ساڵی 2011ـەوە تاوەکو ئێستا وەریانگرتووە و کۆچی دواییان کردووە.