گالەری

لە ناو سەنتەری شاری هەولێر 164 شێوەی جۆراوجۆر هەیە ئەوانیش دوو جۆرن هەندێکیان لەناو پارکەکان و ئەوانی دیکەش لەسەر شەقامە گشتییەکانن.
 
دانانی شێوەکان بەشێوەیەکی ئەندازەیی دەبێ کە دوای ئەوەی شێوەکە هەڵدەبژێردرێت بە تێل دروستدەکرێ و پاشان کە پەیکەرەکەی تەواوبوو، ئەوکاتە بۆیاخ دەکرێ و لە شوێنی دیاریکراو دادەنرێ.
 
جەلال ئەحمەد بەرزنجی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی ئەندازەی پارکەکانی هەولێر ئاشکرایدەکات، نزیکەی 30 شێوەی دیکەیان ئامادەیە کە بەمنزیکانە لەشەقامەکان دادەنرێن.
 
لەبارەی چۆنیەتیی دروستکردنی پەیکەرەکان جەلال ئەحمەد بەرزنجی گوتی: "بە ئاسانی دروست ناکرێن، چەندین هەنگاو دەنرێ تاکو تەواو دەبێ، سەرەتا دانانی وێنەی شێوەکەیە، پاشانیش دابینکردنی پێداویستییەکانە، دواتر دروستکردن و بۆیاخکردنە و لەکۆتاییشدا دانانیەتی لە شوێنی دیاریکراو.