بازرگانێکى مادەى هۆشبەر لەنێوان سلێمانى و کەرکووک دەستگیرکرا

10-07-2024
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتى ناوخۆى عێراق دەڵێت، بازرگانێکى نێودەوڵەتیی مادەى هۆشبەر لەنێوان سلێمانی و کەرکووک دەستگیرکراوە کە 320 هەزار دەنک حەبى هۆشبەرى کاپتاگۆنى پێبووە.
 
میقداد میرى، گوتەبێژى وەزارەتى ناوخۆى عێراق لە راگەیێندراوێکدا دەستگیرکردنى ئەو بازرگانەى راگەیاند و، بە "بازرگانى نێودەوڵەتى" ناوزەدی کرد. 
 
ئەو کەسە لەنێوان هەردوو پارێزگاى کەرکووک و سلێمانى دەستگیرکراوە و پرۆسەکەش بە سەرپەشتیی بەڕێوەبەرایەتى مادە هۆشبەرەکانى کەرکووک بووە.
 
گوتەبێژى وەزارەتى ناوخۆى عێراق رایگەیاند، لە کاتى دەستگیرکردنى ئەو کەسە، 320 هەزار حەبی هۆشبەرى کاپتاگۆنى پێبووە کە 55 کیلۆگرام بووە. 
 
ئەو کەسە بە گوێرەى مادەى 27ـی یاسای بنەبڕکردنى مادە هۆشبەرەکان و کاریگەرە دەروونییەکان رەوانەى لێکۆڵینەوە یاسایی کراوە، سزاى تاوانەکانى ئەو مادەیە بەندکردنى تاهەتایى و پێبژاردنە، کە بڕى پارەکەى لە 30 ملیۆن دینار زیاتر نەبێت.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کارمەندێکی سەرژمێری لەکاتی راپەڕاندنی کارەکەی لە هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

دەستەی ئامار: مانگی شوبات ئەنجامی کۆتایی سەرژمێری رادەگەیێندرێت

بەڕێوەبەری جێبەجێکاری سەرژمێری لە هەرێمی کوردستان دەڵێت، سەرژمێری بە سەرکەوتوویی کۆتاییهات؛ ئاماژە بەوەش دەکات، بڕیارە 15ی شوباتی داهاتوو ئەنجامی کۆتایی سەرژمێرییەکە رابگەیێندرێت.