نیپاڵییەک لە زێی گەورە خنکا

10-06-2023
فەرهاد دۆڵەمەری
فەرهاد دۆڵەمەری @farhaddolamari
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

ئەمڕۆ شەممە کەسێکی نیپاڵی کە دانیشتووی هەرێمی کوردستانە، لە زێی گەورە لە سنووری پارێزگای هەولێر لە ئاودا خنکا.
 
ئامانج محەممەد، ئەفسەر لە تیمی مەلەوانیی بنکەی شارستانیی خەبات بە رووداوی راگەیاند، "ئەو کەسەی خنکاوە ناوی نیسئال نیترا بادوراییە و تەمەنی 33 ساڵە، بەمەستی ماسی گرتن لەگەڵ سێ لە هاوڕێکانی چووبوونە سەر زێی گەورە لە قەزای خەبات."
 
ئەو ئەفسەرە باسی لەوە کرد، "ئەو کەسەی خنکاوە پیشەی چێشتلێنەر بووە لە یەکێک لە چێشتخانەکانی هەولێر و دانیشتووی گەڕەکی بەختیاری بووە".
 
ئامانج محەممەد گوتیشی، "تیمی مەلەوانیی خەبات کاژێر 4:55 خولەک بەمەبەستی دەرهێنانی تەرمەکە دەرچوونە، بەڵام تاوەکو ئێستا تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە".

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

مۆنیۆمێنتی هەڵەبجە. وێنە: رووداو/ئەرشیڤ

پەرلەمانتارێکی عێراق: وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان ناوی منداڵە ونبووەکانی هەڵەبجە بۆ بەغدا نانێرێت

ئەندامێکی لیژنەی شەهیدان لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، لە مانگی یەکی ئەم ساڵەوە داوا لە وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کراوە ناوی منداڵە ونبووەکانی هەڵەبجە رەوانەی بەغدا بکات، بەڵام تاوەکو ئێستا رەوانەی نەکردوون