لە 13 هەزار فەرمانبەر و کرێکاری کۆمپانیای نەوتی باکوور 13%یان کوردن؛ پۆستێکی دیکەشی لێسەندرایەوە

11-05-2024
هیوا حوسامەدین
هیوا حوسامەدین
کێڵگەیەکی نەوت لە کەرکووک. وێنە: رووداو
کێڵگەیەکی نەوت لە کەرکووک. وێنە: رووداو
A+ A-
 
رووداو - کەرکووک

کورد پۆستێکی دیکە ئیدارەی لە کۆمپانیای نەوتی باکوور لێسەندرایەوە و لە شوێنەکەی کەسێکی عەرەب دانرا. پۆستی یاریدەدەری بەرێوەبەری کۆمپانیاکە 8 ساڵە لە دەستی کوردە و بە نووسراوێکی وەزارەتی نەوتی عێراق لێی سەندرایەوە.
 
یوسف شوانی فەرمانبەری کۆمپانیای نەوتی باکوور بوو، لە رووداوەکانی دوای هێرشی 16ی ئۆکتۆبەر لە کۆمپانیاکە دوورخرایەوە، ئەو دەڵێت، "سیاسەتی دژایەتیکردنی کورد لە نەوتی باکوور بەردەوامە."
 
یوسف شوانی، کارمەندی دوورخراوەی کۆمپانیای نەوتی باکوور بە رووداوی راگەیاند، "سیاسەتێکی تەعریبکردنی بەرنامە بۆ داڕێژراو لە کۆمپانیای نەوتی باکوور پەیڕەو دەکرێت، رۆژانە کوردێک لە پۆستەکەی دووردەخرێتەوە و بە نەتەوەیەکی دیکە دەدرێت، ئەمە دۆخێکی زۆر هەستیارە و پێویستە هەموو سەرکردایەتیی کورد بێنە سەر خەت، ئەگەر دۆخەکە بەم شێوەیە بەردەوام بێت، لە ماوەیەکی کەمدا کوردێک لە کۆمپانیای نەوتی باکوور نامێنێت."
 
20 ساڵە هەوڵ دەدرێت رێژەی کورد لە کۆمپانیای نەوتی باکوور زیاد بکرێت و سوودی نەبووە.
 
پۆستەکان لە کۆمپانیای نەوتی باکوور بەم شێوەیە دابەشکراون:
 
لە کۆی 11 بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی کۆمپانیای نەوتی باکوور: عەرەب 5 پۆست، تورکمان 2 پۆست، کورد 1 پۆست، سێ پۆستیش پڕنەکراونەتەوە.
 
لە کۆی 7 پۆستی سەرەکی، کە راستەوخۆ سەر بە نووسینگەی بەڕێوەبەری کۆمپانیای نەوتی باکوورن: عەرەب 3 پۆست، تورکمان 1 پۆست، سێ پۆستیش پڕنەکراونەتەوە.
 
کۆمپانیای نەوتی باکور 37 پۆستی ئاسایی هەیە: عەرەب 19پۆست، تورکمان 10 پۆست، کورد 1 پۆستی هەیە و حەوت پۆستیش پڕنەکراونەتەوە.
 
لە کۆی 13 هەزار فەرمانبەر و کرێکاری کۆمپانیای نەوتی باکوور، تەنیا 645 کەسیان کوردن، کە دەکاتە رێژەی 13%.
 
بۆ دروستکردنی هاوسەنگی لە پشکی پێکهاتەکانی نێو ئەو کۆمپانیایە، حکومەتی عێراق تائێستا شەش جار لیژنەی پێکهێناوە و ئەنجامی نەبووە.
 
سەباح حەبیب، ئەندامی لیژنەی نەوت و غاز لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە رووداوی راگەیاند، "ئەو بیر و باوەڕەی لە سەردەمی بەعس هەبووە، ئێستا لە کەرکووک بەتایبەتی دژی فەرمانبەرانی کورد لە کۆمپانیای نەوتی باکوور پەیڕەو دەکرێت، وەزارەتی نەوتی عێراق لەڕووی قسەکردن و بەڵێندان زۆر باشە، بەڵام بە کردار هیچمان بۆ ناکات، چەندین جار داواکاری و دۆخی کارمەندانی کوردمان پێ گەیاندووە و لیژنەی پێکهێناوە، بەڵام ئەنجامی نەبووە."
 
کۆمپانیای نەوتی باکوور کە پارێزگاکانی ئەنبار، سەڵاحەددین، کەرکووک و نەینەوا دەگرێتەوە، کورد تێیدا لە ریزبەندیی سێیەمە و 13 ساڵە لە دامەزراندن، پشکی پێنەدراوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دووکانێکی سەوزە و میوە لە هەرێمی کوردستان. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

سەوزە و میوەی خۆماڵی گەیشتە عەلوەکانی هەرێمی کوردستان

بەرهەمی سەوزە و میوەی ئەم وەرزە کەوتە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستانەوە. بەرپرسێکی عەلوە دەڵێت، زۆرینەی ئەو بەرهەمە خۆماڵییانەی پێگەییون هاوردەکردنیان قەدەخە کراوە. بەڕێوەبەری کشتوکاڵی دهۆکێش دەڵێت، بەرهەمیان پێگەیوە و بەشێکی هەناردە دەکەن.