رووداو دیجیتاڵ
هەرچەندە ئەمڕۆ دوایین رۆژی دابەشکردنی مووچە بوو، بەڵام بەهۆی خانەنشینبوونی پارێزگار و جێگرەکەیەوە، فەرمانبەرانی دیوانی پارێزگای هەڵەبجە مووچەی مانگی یەکیان وەرنەگرت.
ئەمڕۆ دووشەممە 10-02-2025 بەرپرسێکی باڵا لە پارێزگای هەڵەبجە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "بەهۆی نەبوونی پارێزگارەوە نەتوانراوە مووچەی فەرمانبەرانی پارێزگای هەڵەبجە دابەش بکرێت؛ چونکە واژۆی ئەوی دەوێت."
لە 26ی مانگی رابردووەوە ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هەڵەبجە و شاهین رەزای جێگری، خانەنشین بوون. تاوەکو ئەمڕۆ کەس لە جێگەیان دانەنراوە؛ لە کاتێکدا دابەشکردنی مووچە تەنیا بە واژۆی پارێزگار و جێگرەکەی دەکرێت.
6ی ئەم مانگە، سەرچاوەیەکی ئاگادار لە هەڵەبجە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "رێکارەکانی دانانی نوخشە ناسیح، قایمقامی ئێستای هەڵەبجە بە پارێزگاری هەڵەبجە لە وەزارەتی ناوخۆ تەواو بوون و رەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران کراوە بۆ پەسندکردن."
ژمارەی دانیشتووانی هەڵەبجە نزیکەی 120 هەزار کەسە. پارێزگاکە لە دوو قەزا و سێ ناحیە پێکهاتووە؛ قەزای ناوەندی هەڵەبجە و قەزای خورماڵ، ناحیەکانی بیارە، بەمۆ و سیروان.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ