رووداو دیجیتاڵ
ماوەی سێ رۆژە شۆفێرانی بارهەڵگری خەڵکی هەرێمی کوردستان لە دەروازەی پەروێزخانەوە بایکۆتی هاتووچۆی بازرگانییان کردووە.
محەممەد نادر، کاسبکار لە دەروازەکە ئەمڕۆ چوارشەممە بە رووداوی گوت، بایکۆتەکە سێ رۆژە دەستیپێکردووە و بەردەوامە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی رووداو، هۆکاری بایکۆتەکە دروستکردنی ئاستەنگییە بۆ شۆفێرانی هەرێمی کوردستان لەدیوی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستانەوە.
بەرپرسانی کارگێڕیی ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان، گومرگی گەرمیان و بەرپرسانی دەروازەکە بە پاساوی جیاواز، لەنێویدا نەبوونی زانیاری ئامادە نین هیچ زانیارییەک بخەنەڕوو.
شۆفێرانی خەڵکی ئێران هاتووچۆی بازرگانی دەکەن و هیچ رێگرییەک لە بەردەمیاندا نییە.
بە گوێرەی زانیارییەکان، هاتووچۆی بازرگانیش لە دەروازەکەدا بەردەوامە و هیچ کێشەیەکی نییە.
لەنێوان هەرێمی کوردستان و ئێراندا سێ دەروازەی فەرمی و نێودەوڵەتی هەن؛ پەروێزخان و باشماخ لە پارێزگای سلێمانی و حاجی ئۆمەران لە پارێزگای هەولێر.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ