رووداو - هەولێر
ئامادەکارییەکان بۆ کردنەوەی 13ـیەمین پێشانگەی نێودەوڵەتی کتێب لە هەولێر تەواوبوون و پێشانگەکە لە کاژێر 10:00ی سەرلەبەیانی رۆژی 10ی ئەم مانگە دەکرێتەوە.
پێشانگەی نێودەوڵەتی کتێب بۆ ماوەی 10 رۆژ بەردوامدەبێت، تێیدا زیاتر لە 200 دەزگای چاپ و پەخشی کتێب بە هەزاران ناونیشان و بابەت بەشداردەبن. لە 10 وڵاتی عەرەبی، هەروەها ئێران، بەریتانیا، ئەمریکا و تورکیا نووسەر و دەزگاکانی چاپ و پەخشی کتێب دوایین بەرهەمە چاپکراوەکانیان دەخەنەڕوو.
لە هەرێمی کوردستان ساڵانە بەڕێژەیەکی مامناوەند زیاتر لە هەزار و 500 ژمارەی سپاردن دەدرێتە کتێب بۆ چاپکردن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ