مەرج بۆ خەرجکردنى چەکى قەرەبووى عەرەبی هاوردە دادەنرێت

09-08-2024
هەستیار قادر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

مەرجێک بۆ پێدانی چەکی قەرەبووکردنەوە بە عەرەبە هاوردەکانى سنوورى مادەى 140 دادەنرێت، کە دەبێت پاڵپشتى شوێنى نیشتیەجێبوونیان دواى گەڕانەوە و کارتى نیشتمانى ئەو پارێزگایە بهێنن، کە لە ناوچە کوردستانییەکانەوە بۆى گەڕاونەتەوە.
 
کاکەڕەش سدیق، ئەندامى لیژنەى باڵاى جێبەجێکردنى مادەى 140 بە رووداوى راگەیاند، رێککەوتن کراوە تاوەکو ئەو عەرەبانەى چەکى قەرەبووکردنەوەى گەڕانەوە وەردەگرن بەڵێننامەیەک لە دادنووس پڕ بکەنەوە کە لە ماوەى 40 رۆژدا لەدواى وەرگرتنى چەکە بانکییەکە پاڵپشتى شوێنى نیشتیەجێبوون و بەڵگەنامەى کارتى نیشتیمانى ئەو پارێزگایە بهێنن، کە بۆى گەڕاونەتەوە.
 
بەگوێرەى مادەى 140 هەر ئاوارەیەک 10 ملیۆن دینار و عەرەبى هاوردە 20 ملیۆن دینار قەرەبوو وەردەگرن.
 
کاکەڕەش سدیق گوتی: "ئەو هەنگاوە بۆ گەرەنتیکردنى گەڕانەوەى  عەرەبی هاوردەیە لە ناوچە کوردستانییەکان، چونکە پێشتر هەندێکیان قەرەبوویان وەرگرتووە و نەگەڕاونەتەوە ناوچەکانى پێشووى خۆیان."
 
ئەو عەرەبە هاوردانە لە پارێزگاکانى نێوەڕاست و باشوورى عێراقەوە گوێزراونەتەوە بۆ کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانى دیکەى نەینەوا، سەڵاحەدین، دیالە.
 
لە یاسای بودجەى گشتى عێراق، 100 ملیار دینار بۆ قەرەبووکردنەوەى ئاوارە و عەرەبە هاوردەکانى مادەى 140 تەرخانکراوە، کاکەڕەش سدیق گوتى: "نزیکەى پێنج هەزار عەرەبى هاوردە ماون قەرەبووبکرێنەوە و بگەڕێنەوە زێدی خۆیان".
 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کارمەندێکی سەرژمێری لەکاتی راپەڕاندنی کارەکەی لە هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

دەستەی ئامار: مانگی شوبات ئەنجامی کۆتایی سەرژمێری رادەگەیێندرێت

بەڕێوەبەری جێبەجێکاری سەرژمێری لە هەرێمی کوردستان دەڵێت، سەرژمێری بە سەرکەوتوویی کۆتاییهات؛ ئاماژە بەوەش دەکات، بڕیارە 15ی شوباتی داهاتوو ئەنجامی کۆتایی سەرژمێرییەکە رابگەیێندرێت.