گەنجێکی 30 ساڵ لە رووباری خازر لە بەردەڕەش خنکا

09-08-2023
نایف رەمەزان
نایف رەمەزان
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ گەنجێکی تەمەن 30 ساڵ لە رووباری خازر لە سنووری بەردەڕەش خنکا. لە سەرەتای ئەمساڵەوە لە سنووری پارێزگای دهۆک، 18 کەس لە ئاودا خنکاون.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە، 09-08-2023، عەقید ئیبراهیم فەریق، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی ئاکرێ بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، گەنجەکە لە نزیک گوندی قایماوە لە کاتی مەلەکردندا لە رووباری خازر خنکاوە.
 
هاونیشتمانییە خنکاوەکە ناوی محەممەد خدرە. بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی ئاکرێ دەڵێت، دانیشتووی گوندی هەنجیرۆک بووە لە سنووری ناحیەی زێلکانی سەر بە قەزای شێخان.
 
لە قەزای بەردەڕەش بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانی نییە و لەگەڵ ئاکرێ یەک بەڕێوەبەرایەتییان هەیە، بۆیە ئاماری خنکان لە سنووری هەردوو قەزاکە لە بەرگریی شارستانیی ئاکرێ تۆمار دەکرێت.
 
بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکان، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوەکو ئێستا، لە سنووری پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، 18 کەس لە ئاودا خنکاون.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە