رێگەوبانی گەرمیان: 71٪ی رێگەی کەلار - دەربەندیخان تەواوکراوە

09-05-2024
محەممەد رەحیم کەریم @Mohammed_mrk
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
بەڕێوەبەری رێگەوبانی گەرمیان رایدەگەیێنێت، رێژەی 71٪ی رێگەی کەلار - دەربەندیخان تەواوکراوە و کۆمپانیای جێبەجێکاری پرۆژەکە بەچڕی کاری تێدا دەکات. دەشڵێت، زۆرینەی گوندەکانی سنووری ئیدارەی گەرمیان تۆڕی رێگەوبانیان نییە.
 
عەدنان خەلیل، بەڕێوەبەری رێگەوبانی گەرمیان لەکاتی بەشداریکردنی لە بەرنامەی مژار لە رادیۆی رووداو کە رۆژانە محەممەد رەحیم پێشکێشیدەکات رایگەیاند، "لەدوای سەردانی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران بۆ گەرمیان و بەسەرکردنەوەی پرۆژەی رێگەی کەلار - دەربەندیخان بەشێوەیەکی مەیدانی، کۆمپانیای جێبەجێکار بەچڕی دەستی بە کارکردن کردووەتەوە لە پرۆژەکەدا."
 
بەگوتەی بەڕێوەبەری رێگەوبانی گەرمیان، پرۆژەی رێگەی کەلار - سلێمانی ئەو بەشەی کە دەکەوێتە سنووری کاری بەڕێوەبەرایەتییەکەیانەوە لە کەلارەوە بۆ دەربەندیخان دەست پێدەکات و تائێستا رێژەی 71٪ی پرۆژەکە جێبەجێکراوە و لە 20ی نیسانەوە کۆمپانیای جێبەجێکار بەچڕی دەستی بەکارکردن کردووەتەوە، بەشێوەیەک لە هەموو بڕگەکانیدا کار دەکرێت.
 
رێگەی دێلێژە - سەنگاو، راستەوخۆ قەزای کفری دەبەستێتەوە بە پارێزگای سلێمانییەوە، لە ناحیەی سەنگاو بۆ دێلێژە نزیکەی پێنج کیلۆمەتری ماوە قیرتاو بکرێت.
 
عەدنان خەلیل ئاماژەی بەوەکرد، بڕی ملیارێک و 100 ملیۆن دینار بۆ قیرتاوکردنی ریگەی دێلێژە – سەنگاو تەرخانکراوە و بەشێوەی جێبەجێکردنی راستەوخۆ لەلایەن رێگەوبانی گەرمیانەوە جێبەجێ دەکرێت، لە 10ی ئازارەوە دەستبەکار بوون لە پرۆژەکەدا و کاری تێدا دەکەن.
 
لەبارەی رێگەی گوندەکانی سنوورەکە، بەڕێوەبەری رێگەوبانی گەرمیان گوتی، زۆرینەی گوندەکانیان تۆڕی رێگەوبانیان نییە، داوایان کردووە لە سنووری کەلار و کفری و خانەقین رێگەوبانی گوندەکان دروست بکرێت.
 
گوتیشی، بارانی هەفتەی رابردوو زیانی بە چەند رێگە و پردێکی سنوورەکە گەیاندووە. پردی ناحیەی سەرقەڵا و ئاوبارەی گوندی عەوڵڵا قوت، بەهۆی بارانەوە زیانیان پێگەیشتووە و ئەوان دەرخستەی پرۆژەکەیان ئاراستەی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە کردووە بۆ ئەوەی رەزامەندی لەسەر بدرێت.
 
ئاماژەی بەوەشکرد، رێگەی گوندەکان زۆرینەیان هێشتا خاکی و گڵن، وەکو رێگەوبانی گەرمیانیش بەگوێرەی توانا و کەرەستەی بەردەستیان کاری چاککردنەوە بۆ رێگەوبانەکان دەکەن.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وەزارەتی دارایی دەڵێت، تائێستا نزیکەی 700 هەزار مووچەخۆر لە 'هەژماری من' تۆمار کراون

وەزارەتی دارایی: ساڵی داهاتوو پڕۆژەی 'هەژماری من' رادەستی وەزارەتەکەمان دەکرێت

وەزارەتی دارایی دەڵێت، هەرێمی کوردستان دەتوانێت بۆ پڕۆژەی هەژماری من سوود لە سەرجەم ئەو بانکە ئەهلییانە وەربگرێت کە لەلایەن بانکی ناوەندیی عێراقەوە مۆڵەتی کارکردنیان پێدراوە.