لە قەزای خەبات چەند بازگەیەک بۆ دەستبەسەرداگرتنی چەک دانران

09-04-2023
سیروان عەباس
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە قەزای خەباتی سەر بە پارێزگای هەولێر، چەند بازگەیەک بۆ دەستبەسەرداگرتنی چەکی بێمۆڵەت دانراون و پارێزگاری هەولێریش دەڵێت، "لە هەر شوێنێک دیاردەی چەکداری زیاتر بێت، هەڵمەتەکە تووندتر دەبێت."
 
رۆژی یەکشەممە 09-04-2023 ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لە چوارچێوەی پلانەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دەستبەسەرداگرتنی چەکی بێمۆڵەت، چەند بازگەیەک لەنێو شارۆچکەی خەبات و دەوروبەری دانراون.
 
ئومێد خۆشناو گوتیشی، "هەر کەسێک چەکی بێمۆڵەتی پێبێت، دەستی بەسەردا دەگیرێت و لە هەر شوێنێکیش دیاردەی چەکداری زیاتر بێت، هەڵمەتەکە تووندتر دەبێت."
 
بەراورد بە شارۆچکەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان، قەزای خەبات زۆرترین شەڕ تێیدا روودەدات کە زۆربەیان چەکیان تێدا بەکاردێت و لەسەر کێشەی کۆمەڵایەتی و زەویوزارن.
 
ئێوارەی هەینی، 7ی نیسانی 2023، لەنێو قەزای خەبات شەڕە تەقە لەنێوان چەند کەسێکدا روویدا. لەوبارەیەوە کوێستان ئەحمەد، قایمقامی خەبات بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، کێشە لەنێوان دوو خێزاندا بووە و شەڕ دروستبووە و بەهۆیەوە کەسێک کوژراوە.
 
بەگوێرەی پۆلیسی هەرێمی کوردستان، ساڵی رابردوو 455 رووداوی کوشتنی ئەنقەست، بە هەڵە و خۆکوشتن لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

12-11-2024 2

نێچیرڤان بارزانی: پیرۆزبایی لە حکومەت و گەلی ئازەربایجان دەکەم بۆ میوانداریکردنی لووتکەیەکی سەرکەوتوو

سەرۆکی هەرێمی کوردستان سوپاسی سەرۆکی ئازەربایجان دەکات لە بەرامبەر بانگهێشتکردنی بۆ کۆنفرانسی نەتەوە یەکگرتووەکان تایبەت بە کەشوهەوا ناسراو بە کۆپ 29، کۆنفرانسەکەش بە سەرکەوتوو و باش رێکخراو ناودەبات.