گالەری

09-04-2017
23 Photos
بەختیار قادر
بەختیار قادر

رووداو - شێروان مەزن 

شه‌هید شیفا گەردی وه‌ك چۆن له‌ ئۆردوگای زێوه‌ی سنووری پارێزگای ورمێی لە رۆژهه‌ڵاتی كوردستان چاوی به‌دونیا هه‌ڵێنا، به‌هه‌مان شێوه‌ش كێله‌كانی گڵكۆکەی به‌ دیاری له‌ شاری مهابادی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌وه‌ بۆ هاتن.

رۆژی یەکشەممە 9-4-2017، ستافی نووسینگەی تۆڕی میدیایی رووداو لە سۆران، بە بەشداری کەسوکاری شەهید شیفا گەردی گڵکۆکەیان هەڵبەست.

بەردی کێلەکان لەلایەن حەجاری قازی، دیزاینەکەیشی لەلایەن مەسعودی قازیی و تاشینی بەردەکانیش لەلایەن فاروقی قازی لە مهاباد دروستکراون. 

شیفا گەردی رۆژی 25-2-2017 لەكاتی رووماڵكردنی هەواڵەكانی شەڕی موسڵدا، بەهۆی بۆمبێكی چێنراوی داعش لەسەر چاڵی خەسفە، كە هێمای تاوانكاریی ئەو گرووپە تووندڕەوەیە، شەهیدبوو.



داڕشتنەوە: راوچی حەسەن