رووداو دیجیتاڵ
بەگوێرەی یاسای پشووە فەرمییەکانی عێراق، ئەم ساڵ لە 16ـی ئادار لە ساڵیادی کیمیابارانکردنی هەڵەبجەدا پشووی فەرمی دەبێت.
بەگوێرەی یاسا پشووە فەرمییەکانی عێراق، کە نێوەڕاستی ساڵی رابردوو لە پەرلەمانی عێراق پەسند کرا، 16ـی ئادار، "یادی تاوانەکانی بەعس دژی خەڵکی عێراق لە هەڵەبجە و ئەنفال، گۆڕە بە کۆمەڵەکان، راپەڕینی شەعبانییە، کوشتنی زانایان و پارتەکان" لە تەواوی عێراق پشووی فەرمی دەبێت.
ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هەڵەبجە، ئەمڕۆ یەکشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "پێموایە بڕیارەکە لە هەرێمی کوردستانیش جێبەجێ دەکرێت و 16ـی ئادار پشوو دەبێت".
22-05-2024 پەرلەمانی عێراق یاسای پشووە فەرمییەکانی لە عێراق پەسند کرد. بەگوێرەی یاساکە، 16 رۆژ بەهۆی 11 بۆنەوە پشووی فەرمی دەبێت.
هەڵەبجە، چوارەم پارێزگای هەرێمی کوردستانە. بەڵام تاوەکو ئەمڕۆ رێکارە یاسایی و کارگێڕییەکانی بە پارێزگابوونی لەلایەن حکومەتی عێراقەوە تەواو نەکراوە.
ژمارەی دانیشتووانی هەڵەبجە نزیکەی 120 هەزار کەسە. پارێزگاکە لە دوو قەزا و سێ ناحیە پێکهاتووە؛ قەزای ناوەندی هەڵەبجە و قەزای خورماڵ، ناحیەکانی بیارە، بەمۆ و سیروان.
16ـی ئاداری 1988، رژێمی پێشووی عێراق، شاری هەڵەبجەی کیمیاباران کرد، لە ئەنجامی ئەو تاوانەدا نزیکەی 5 هەزار کەس گیانیان لەدەستدا و بە هەزارانیش بریندار بوون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ