کۆمیسیۆن: ماوه‌ی نوێكردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران کۆتایی دێت و درێژناکرێتەوە

09-03-2024
سیروان عەباس
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

بەڕێوەبەری نووسینگەی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە هەولێر رایگەیاند، سبەی یەکشەممە، وادەی نوێكردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران کۆتایی دێت و درێژناکرێتەوە.
 
شەممە، 09-03-2024، حەیدەر محەممەد، بەڕێوەبەری نووسینگەی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، سبەی دوا وادەیە بۆ نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران و وادەکە درێژ ناکرێتەوە و لەگەڵ کۆتاییهاتنی دەوام، ئەو پرۆسەیەش تەواو دەبێ.
 
لە 1ـی کانوونی دووەمی 2024، پرۆسەی دابەشکردنی کارتی بایۆمەتریی دەنگدان لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکردووە. 
 
جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، رۆژی پێنجشەممە، 7ـی ئاداری 2024، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، تاوەکو رۆژی 5ـی ئادار، 10 هەزار و 810 کارتی بایۆمەتریی دەنگدانیان دابەشکردووە؛ لە هەولێر 806 کارت، لە دهۆک دوو هەزار و 838 و لە سلێمانی 7 هەزار و 166 کارت.
 
رۆژی 4ـی ئاداری 2024 بۆ دووەم جار کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق تۆماری بایۆمەتریی درێژکردەوە. بەگوێرەی دوایین درێژکردنەوە، 10ـی ئادار، دوایین رۆژە بۆ نوێکردنەوە یان تۆماری نوێی بایۆمەتری.
 
رۆژی 3ـى ئاداری 2024، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان فه‌رمانى هه‌رێمیی بۆ دياريكردنى رۆژى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان واژۆ كرد، کە رۆژى 10-6-2024ـە.
 
رۆژی سێشەممە، 5ـی ئاداری 2024، تۆمارکردنی ناوى هاوپەیمانێتییەکان بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان دەستیپێکرد و، تاوەکو 14ـی ئادار بەردەوام دەبێت.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئۆتۆمبێلێک کە هێزەکانی هەسەدە  لە منبج تەقاندوویانەتەوە.

هەسەدە لە رۆژهەڵاتی منبج دەستی بە هێرشی پێچەوانە کرد

هێزەکانی سووریا دیموکرات - هەسەدە رایگەیاند، لە دەوروبەری بەنداوی تشرین و رۆژهەڵاتی منبج دەستیان بە ئۆپەراسیۆنێک لە دژی چەکدارانی 'سوپای نیشتمانیی سووریا' کردووە و دەیان چەکداریان کوشتووە و تانکێکیان تێکشاندووە. هەروەها چەند گوندێکیان رزگار کردووە.