حکومەت رۆژانی پشووی جەژنی نەورۆز رادەگەیێنێت

09-03-2022
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە رۆژانی 20 تاوەکو 24ـی ئەم مانگە لە سەرجەم دام و دەزگاکان پشووی فەرمییە.
 
بەپێی رۆژژمێری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە مانگی ئاداردا چەندین بۆنە و یاد هەن، بەشێکیان پشووی فەرمی دەبن و لە بەشێکی دیکەشیاندا دەوام لە دامودەزگاکانی حکومەت دەبێت.
 
بەپێی رۆژژمێرەکەی حکومەت پشووەکانی ئەم مانگە بریتین لە رۆژی شەممە 5ی ئادار، رۆژی دەستپێکردنی راپەڕینی گەلی کوردستان لە ساڵی 1991، رۆژی هەینی 11ی ئادار، یادی راگەیاندنی رێکەوتننامەی 11ی ئاداری ساڵی 1970، رۆژی دووشەممە 14ی ئادار، رۆژی لەدایكبوونی مەلا مستەفا بارزانی، هەروەها پشووی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی کوردی کە رۆژانی 20، 21، 22، 23 و 24ی ئادار دەبێت.
 
لە مانگی ئاداردا چەندین بۆنە و یاد هەن، لەوانە:
 
1ی ئادار، یادی کۆچی دوایی مەلا مستەفا بارزانی
5ی ئادار، رۆژی راپەڕینی گەلی کوردستان
7ی ئادار، رۆژی رزگارکردنی شاری سلێمانی
8ی ئادار، رۆژی جیهانیی ئافرەتان
10ی ئادار، رۆژی جلی میللی نەتەوەیی
11ی ئادار، رۆژی رزگارکردنی شاری هەولێر و بەیاننامەی 11ی ئادار
14ی ئادار، رۆژی لەدایكبوونی مەلا مستەفا بارزانی و رۆژی رزگارکردنی شاری دهۆك
16ی ئادار، یادی کیمیابارانکردنی شاری هەڵەبجەی شەهید
21 بۆ 23ی ئادار، جەژنی نەورۆز
21ی ئادار، رۆژی رزگارکردنی شاری کەرکووك 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی شەقامی 100 مەتریی سلێمانی.

سەرپەرشتیاری پڕۆژەی شەقامی 100 مەتریی سلێمانی: زیاتر لە 65٪ـی کاری شەقامەکە تەواوکراون

ئەبوبەکر تەیب، سەرپەرشتیاری پڕۆژەی شەقامی 100 مەتری سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "کارکردن لە پڕۆژەی شەقامی 100 مەتری بەردەوامە و تائێستا زیاتر لە 65٪ـی کارەکانی تەواوکراون،" بەڵام گوتیشی بۆ تەواوکردنی پڕۆژەکە پێویستیان بە "بەرنامەی نوێی کارکردن هەیە."