خوێندنى باڵا: کەسوکارى پێشمەرگە کەمئەندامبووەکانی سەنگەر لە کرێى خوێندن دەبەخشرێن

09-02-2025
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی خوێندنی باڵا دەڵێت، کەسوکارى پێشمەرگە کەمئەندامبووەکانى سەنگەر لە کرێى خوێندن دەبەخشـرێن.
 
لە گشتاندنێکدا کە ئەمڕۆ یەکشەممە، 09-02-2025، بۆ تەواوی زانکۆکانی ناردووە، د. ئارام محەممەد قادر، وەزیری خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان بڕیاری داوە "بە لێخۆشبوون لە کرێى خوێندنى پارالێل و ئێواران بۆ ئەو قوتابى و خوێندکارانەى کەسوکارى پێشمەرگەکانى کەمئەندامانى سەنگەرن".
 
بڕیارەکە بە ژمارە (2889) دەرچووە و پاڵپشتە بە مادەى حەوتەم، خاڵى چوارەم لە یاساى خانەنشینى کەمئەندامانى پێشمەرگە ژمارە (34)ـى ساڵى 2007، تایبەت بە مافى فێرکردنى بەخۆڕایی بۆ هاوژین و منداڵانی پێشمەرگەکانى کەمئەندامانى سەنگەر. 

 

دەقی بڕیارەکە
 
لە بڕیارەکەدا هاتووە: "کارى پێویست ئەنجام بدرێت بۆ لێخۆشبوون لە کرێى خوێندنى پارالێل و ئێواران بۆ ئەو قوتابى و خوێندکارانەى کەسوکارى پێشمەرگەکانى کەمئەندامانى سەنگەرن، بە مەرجێک بەڵگەنامەى پێویست بۆ ئەم مەبەستە پێشکەش بکەن".
 
هاوکات عەباس ئەکرەم، گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "بڕیاری لێخۆشبوون بۆ کەسوکاری پێشمەرگەکانى کەمئەندامى سەنگەر، لە سۆنگەی بەرپرسیارێتیمانە بەرامبەر پێشمەرگە کە پێویستە زیاتر ئاوڕیان لێبدرێتەوە."
 
بە گوتەی گوتەبێژی وەزیرى خوێندنى باڵا، "ئەم بڕیارە بۆ ساڵی خوێندنی 2024-2025 جێبەجێ دەکرێت."

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەمە یەکەم تووشبووی تای خوێنبەربوونە لە هەرێمی کوردستان تۆمار بکرێت.

یەکەم تووشبووی تای خوێنبەربوون لە هەرێمی کوردستان تۆمارکرا

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان یەکەم تووشبووی بە تای خوێنبەربوون راگەیاند، کە خەڵکی قەزای کۆیەیە لە پارێزگای هەولێر. تەندروستیی سنوورەکە دەڵێت، تووشبووەکە فرۆشیاری ئاژەڵە.