وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان: لە هیچ ناوچەیەک وشکەساڵیمان رانەگەیاندووە و کاتی باران ماوە

09-02-2025
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە هەرێمی کوردستان دەڵێت، بەهۆی کەمبارانییەوە ئەم ساڵ بەرهەمی دانەوێڵە کەمتر دەبێت لە ساڵی رابردوو.
 
هیوا عەلی، گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ یەکشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "تاوەکو ئەمڕۆ لە هیچ ناوچەیەک وشکەساڵیمان رانەگەیاندووە، چونکە هێشتا کاتی بارانبارین ماوە."
 
گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ ئاماژەی بەوەش کرد، بەگوێرەی پێشبینییەکان "مانگی دوو مانگێکی باراناوی دەبێت و قەرەبووی کەم بارانیی مانگی 12ی ساڵی رابردوو دەکاتەوە."
 
ساڵی رابردوو بەرهەمی گەنمی هەرێمی کوردستان زیاتر بوو لە یەک ملیۆن تۆن. گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ دەڵێت، "بە دڵنیاییەوە ئەمساڵ بارانمان کەمترە و بەرهەمی گەنمیشمان کەمتر دەبێت بەراورد بە پار، بەڵام بۆ راگەیاندنی وشکەساڵی کاتی زیاترمان پێویستە."
 
دۆخی چاندن لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە باشترە لە هەولێر و دهۆک، بەوپێیەی لەم وەرزەی باریندا بارانی زیاتر لەو دوو پارێزگایە باریوە، ئەوەش لەکاتێکدا لە هیچ یەکێک لەو پارێزگایانە بڕی بارانبارینی ئەم وەرزەی بارین وەرزی رابردووی تێنەپەڕاندووە.
 
هیوا عەلی گوتی، بەگوێرەی ئەوەی کات ماوە، تاوەکو ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی تایبەتی بۆ ئەگەرەکانی وشکەساڵی نەکردووە و هیچ وادەیەکیشی بۆ کۆبوونەوە دانەناوە.
 
ساڵی رابردوو بڕی پێویست بۆ بەرهەمی دانەوێڵە باران باری و بەرهەمی گەنم لە هەرێمی کوردستان ملیۆنێک تۆنی تێپەڕاند و لەو بڕە حکومەتی عێراق بڕیاری دا 700 هەزار تۆن گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان وەرگرتەوە.
 
ساڵی 2023 حکومەتی عێراق 500 هەزار تۆن گەنمی هەرێمی کوردستان وەرگرت؛ هەرچی ساڵی ساڵی 2022ـە بەهۆی وشكەساڵی و کەمبارانییەوە بەرهەمی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان کەم بوو، بۆیە حکومەتی عێراق بێسنوور گەنمەکەی وەرگرت، کە زیاتر لە 300 هەزار تۆن بوو.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دووکانێکی سەوزە و میوە لە هەرێمی کوردستان. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

سەوزە و میوەی خۆماڵی گەیشتە عەلوەکانی هەرێمی کوردستان

بەرهەمی سەوزە و میوەی ئەم وەرزە کەوتە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستانەوە. بەرپرسێکی عەلوە دەڵێت، زۆرینەی ئەو بەرهەمە خۆماڵییانەی پێگەییون هاوردەکردنیان قەدەخە کراوە. بەڕێوەبەری کشتوکاڵی دهۆکێش دەڵێت، بەرهەمیان پێگەیوە و بەشێکی هەناردە دەکەن.