لە شێخان ئاگر لە کەمپێکی کوردانی ئێزدی کەوتەوە

09-01-2024
نایف رەمەزان
نایف رەمەزان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
لە سنووری قەزای شێخان ئاگر لە کەمپی مام رەشان کەوتەوە، کە کوردانی ئێزدی تێیدا نیشتەجێن. بەڕێوەبەری ئۆفیسی هاوئاهەنگی و وەڵامدانەوەی قەیرانەکان لە دهۆک دەڵێت، پێنج کەرەڤانەی نیشتەجێبوون سووتاون، بەڵام زیانی گیانی نەبووە.
 
ئاگرەکە ئێوارەی سێشەممە 09-01-2024 کەوتەوە، پیر دەیان جەعفەر، بەڕێوەبەری ئۆفیسی هاوئاهەنگی و وەڵامدانەوەی قەیرانەکان لە پارێزگای دهۆک بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، بەهۆی ئاگرەکەوە پێنج کەرەڤانە لە کەمپی مام رەشان سووتاون.
 
پیر دەیان جەعفەر ئاماژەی بەوە کرد، لە رووداوەکەدا زیانی گیانی نەبووە. لەبارەی هۆکارەکەشییەوە گوتی، "ئاگرەکە بەهۆ شۆرتی کارەباوە دروستبووە".
 
لە سنوری پارێزگای دهۆک 16 کەمپی ئاوارەکانی شنگال هەن.
 
بەگوێرەی ئاماری پۆلیسی هەرێمی کوردستان، ساڵی 2022، حەوت هەزار و 546 رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە هەرێمی کوردستان روویانداوە. تاوەکو ئەمڕۆ ئامارەکانی ساڵی 2023 بڵاونەکراونەتەوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە