بەرپرسی تەکنیکی رووداو خەڵات دەداتە سەرۆکی یەکێتیی راگەیاندنکارانی وڵاتانی عەرەب

08-11-2023
سیروان عەباس
هەژار برنجی، بەرپرسی تەکنیکی رووداو
هەژار برنجی، بەرپرسی تەکنیکی رووداو
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

لە دوبەی کۆنفڕانسی ساڵانەی رێکخراوی برۆدکاست پرۆ لەلایەن لقی رۆژهەڵاتی نێوەڕاستی رێکخراوەکە سازکرا، لە کۆنفرانسەکە پرسی پێگەی راگەیاندن لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و جیهان لە بواری تەکنەلۆژی و ترێندەکانی راگەیاندن گفتوگۆ کران. لەکاتی دابەشکردنی خەڵات بەسەر سەرکەوتوواندا، بەڕێوەبەری تەکنیکی رووداو، سەرۆکی یەکێتیی راگەیاندنکارانی وڵاتانی عەرەبی خەڵات کرد.
 
رۆژی چوارشەممە، 08-11-2023، هەژار برنجی لە دوبەیەوە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "وەک بەڕێوەبەری تەکنیکی تۆڕی میدیایی رووداو، خەڵاتم دا بە سەرۆکی یەکێتیی راگەیاندنکارانی وڵاتانی عەرەب، لەبەر هەوڵەکانیان بۆ بەرەوپێشبردنی ئەو سێکتەرە لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست."
 
خەڵاتەکە لە چوارچێوەی خەڵاتەکانی رێکخراوی برۆدکاست پرۆ بۆ ساڵی 2023 پێشکێشکرا. هەژار برنجی دەڵێت، "ئەمڕۆ لە پانێڵێکدا قسەم کرد و لە ئیڤێنتی خەڵاتەکان داوایان لێکردم ئەو خەڵاتە پێشکێش بکەم."
 
رێکخراوی برۆدکاست رێکخراوێکی جیهانیی تەکنۆلۆژیا و ترێندەکانی بواری راگەیاندنە، ساڵانە کۆبوونەوە بۆ پێشەنگەکانی بوارە جیاوازەکانی راگەیاندن رێکدەخات و خۆشی کۆبوونەوەکان بەڕێوەدەبات، رۆژی 8ـی تشرینی دووەمی 2023، کاژێر 09:00 لە میدیا سیتی دووبەی کۆنفرانسەکە دەستیپێکرد و ئێوارەی هەمان رۆژ، ئیڤێنتی دابەشکردنی خەڵات لە هۆتێل ریتز کارلتۆلی دوبەی کرا.
 
بەڕێوەبەری گشتیی میدیا سیتی دوبەی، باسی لە گرنگی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست لە پێگەی راگەیاندن لە جیهاندا کرد و باسی لەو پڕۆژە گرنگانە کرد کە لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست لە بواری تەکنۆلۆژیا و ترێندەکانی راگەیاندن دەکرێن. دواتر پانێڵەکانی کۆنفرانسی ئەم ساڵی برۆدکاست پرۆ دەستیان پێکرد. 
 
بەگشتی بوارەکانی OTT, AI, Could  و هەروەها بە بازاڕکردن و شێوازی بڵاوکردنەوەکان لەسەر تەلەڤیزیۆن و دیجیتاڵ و تەکنۆلۆژییەکانی ئەو بوارانە، باسە سەرەکییەکانی پانێڵەکانی ئەم ساڵ بوون. 
 
هەژار برنجی، بەڕێوەبەری بەشی تەکنیکیی رووداو لە کۆنفراسەکەدا بەشداربوو، پانێڵی سێیەمی لەسەر Broadcast Tech Trends: IP، Cloud, AI and Edge Computing بەڕێوەبرد. هۆکاری بانگهێشتکردنی رووداو بۆ ئەو کۆنفرانسە ساڵانەیە ئەوە بوو؛ رووداو دەستی بە ئەنجامدانی چەند پرۆژەیەک کردووە کە لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و هەموو جیهان پرۆژەی نوێن و چاوەڕوانییەکی زۆری لەنێو پێشەنگا و بوارە تەکنەلۆژییەکان دروست کردووە.
 
هەژار برنجی، لە پانێڵەکەیدا باسی لە گرنگی بەکارهێنانی تەکنۆلۆژی İP لەناو راگەیاندنەکاندا کرد و ئەزموونی رووداوی لەو بوارەدا پێشکێش بە ئامادەبووانی کۆنفرانسەکە کرد، لە درێژەی پانێڵەکەدا باس لە گرنگی و کاریگەرییەکانی بەکارهێنانی ژیریی دەستکرد کرا، کە ئێستا لەگەڵ ئەوەی مەترسی لەسەر بڵاوکردنەوەی هەواڵی ناڕاست دروست دەکات. هاوکات پێشکەوتنی یەکجار زۆر لە بوارەکانی راگەیاندن دەستەبەر دەکات، وەکو بەرهەمهێنانی زیاتری بەرهەمی بینراو.
 
بەڕێوەبەری بەشی تەکنیکی رووداو ئاماژەی بەوەش کرد، لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا هێشتا هەواڵ و زانیاری بەشێکی یەکجار گرنگن لە ژیانی رۆژانەی خەڵک و گەیاندنی هەواڵ و زانیاریی راست لە رێگەی پێشکەوتووترین تەکنۆلۆژییەکان و بە باشترین کوالێتی گرنگی زۆری هەیە. 
 
لە کۆتایی پانێڵەکەدا، هەژار برنجی جەختی کردەوە لە گرنگیی رێکخستن و دانانی پلانی باشتر لەلایەن شارەزایانی تەکنیکی لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و گوتی، "گرنگە بەڕێوەبەرە تەکنیکییەکانی دەزگاکانی راگەیاندن لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، بە شێوازێکی رێکخراو، قورسایی خۆیان و قسەی خۆیان هەبێت لە لای کۆمپانیا گەورەکانی بواری تەکنۆلۆژیی جیهانی و، وا بکەن لە پلانەکانی ئەو کۆمپانیایانەدا داواکاریی و پێویستییەکانی خەڵکی ناوچەکە لەبەرچاو بگیرێت."
 
لە کۆتاییدا بەشدارانی کۆنفرانسی برۆدکاست پرۆ پێشوازییەکی گەرمیان لە قسەکانی بەڕێوەبەری تەکنیکی رووداو کرد و بۆچوونی لە بوارە جیاوازەکان بە "باش" وەسفکرد. دواتر رێورەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی ساڵانەی برۆدکاست پرۆ لە هۆتێل ریتز کارلتۆنی دوبەی بەڕێوەچوو.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بارانبارین لە هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

باران لە هەولێر و دهۆک بەراورد بە پار کەمتر باریوە

بەگوێرەی بەشی کەشناسیی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان، لە سەرەتای مانگی 9 تاوەکو 18ـی ئەم مانگە، بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو، بارانبارین لە سلێمانی و هەڵەبجە زیاتر بووە، بەڵام لە دهۆک و هەولێر باران کەمتر باریوە.