بەبەشداری وەزیری ئەوقافی هەرێمی کوردستان و ژمارەیەک لە مامۆستایانی ئایینی و خەڵکی هەولێر یادی لەدایکبوونی محەممەد، پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) لەسەر قەڵای هەولێر کرایەوە.
سبەی 12ـی رەبیع ئەوەل 1441 ساڵ بەسەر لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلامدا تێدەپەڕێت کە ساڵانە خەڵکی بەوبۆنەیەوە ئاهەنگدەگێڕن و خۆراک و شیرینی دەبەخشنەوە.