کوردستان
دیمەنێکی گشتیی دهۆک. وێنەکە تەنیا بۆ روونکردنەوە لەسەر هەواڵەکە دانراوە: بڵند تاهیر - رووداو
رووداو دیجیتاڵ
لە پڕۆژەیەکی نێشتەجێبوون لە شاری دهۆک، سێ کرێکار لە کاتی کاردا کەوتنەخوارەوە و دوانیان گیانی لەدەستدا.
وڵات ئۆزمانی، سەرۆکی لقی دهۆکی سەندیکای کرێکارانی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "رووداوەکە ئێوارەی ئەمڕۆ روویداوە، ئەوەشی بریندارە برینەکەی سەختە".
هەر سێ کرێکارەکە لەکاتی کاردا لە ئەسکەلە کەوتوونەتە خوارەوە. پۆلیس لێکۆڵینەوەی لە هۆکاری رووداوەکە دەستپێکردووە.
وڵات ئۆزمانی ئاماژەی بەوەشکرد، لەگەڵ پۆلیس لەسەر هێڵن بۆ ئاشکراکردنی ناسنامەی قوربانییەکان.
بەگوێرەی بەدواداچوونی رووداو، لە سەرەتای ئەم ساڵەوە تاوەکو سەرەتای تەممووز، 18 کرێکار لە هەرێمی کوردستان لەکاتی کارکردندا گیانیان لەدەستداوە.
بەگوێرەی ئاماری رێکخراوی کرێکارانی بیناسازی لە هەرێمی کوردستان بۆ رووداو، ساڵی رابردوو 73 کرێکار لەکاتی کارکردندا گیانیان لەدەستدابوو.
بەگوێری ئاماری یەکێتیی سەندیکاکانی کرێکارانی کوردستان بۆ رووداو، ئاماری گیانلەدەستدانی کرێکاران لە شەش ساڵی رابردوودا بەمشێوەیەی خوارەوە بووە:
- ساڵی 2022: 41 کرێکار گیانیان لەدەستداوە
- ساڵی 2021: 37 کرێکار گیانیان لەدەستداوە
- ساڵی 2020: 35 کرێکار گیانیان لەدەستداوە
- ساڵی 2019: 38 کرێکار گیانیان لەدەستداوە
- ساڵی 2018: 25 کرێکار گیانیان لەدەستداوە
- ساڵی 2017: 16 کرێکار گیانیان لەدەستداوە
- ساڵی 2016: 62 کرێکار گیانیان لەدەستداوە
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ