زانکۆی سەڵاحەدین: پردێکی پەڕینەوە لەبەردەم بەشەنێوخۆیی شەهید شەوکەت دروست دەکرێت

08-10-2023
محەممەد رەحیم کەریم @Mohammed_mrk
نیشانەکردن زانکۆی سەڵاحەدین بەشەنێوخۆیی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری بەشەنێوخۆییەکانی زانکۆی سەڵاحەدین رایگەیاند، پردێکی پەڕینەوە لە بەردەم بەشەنێوخۆیی شەهید شەوکەت بەگوژمەی 650 ملیۆن دینار دروست دەکرێت، دەشڵێت، ئەمساڵ کێشەی شوێنی مانەوەی خوێندکارانیان نییە.
 
ئەیاد ئەحمەد، بەڕێوەبەری بەشە نێوخۆییەکانی کوڕان لە زانکۆی سەڵاحەدین بەرادیۆی رووداوی راگەیاند، بۆ چارەسەرکردنی گرفتی پەڕینەوە و سەلامەتی ژیانی خوێندکاران رەزامەندی دروستکردنی پردێکی پیادە دراوە و 650 ملیۆن دیناری بۆ تەرخانکراوە، کاری تەندەری پرۆژەکە تەواوبووە و تەنیا ماوە جێبەجێ بکرێت.
 
لەبارەی گرفتی شوێنی مانەوەی خوێندکار لەبەشەناوخۆییەکان، ئەیاد ئەحمەد، ئاماژەی بەوەکرد، ئەمساڵ کێشەی شوێنیان نییە،  نزیکەی چوار هەزار خوێندکار لە بەشە نیوخۆییەکانن، لەو ژمارەیە هەزار و 800 خوێندکاریان کچن.
 
ئەیاد ئەحمەد ئاماژەی بە مەرجەکانی مانەوەی خوێندکاران لە بەشەنێوخۆییەکان کرد و گوتی، هەر کەسێک 45 کیلۆمەتر لە کەمپی زانکۆی سەڵاحەدین دووربێت، مافی ئەوەی هەیە لە بەشە نیوخۆیی بمێنێتەوە.
 
ئەیاد ئەحمەد ئاماژەی بەوەشکرد، ئێستا بەشە نێوخۆییەکی دیکە تەواو بووە، کە شوێنی 1400 خوێندکاری تێدا دەبێتەوە و تەنیا ماوە کارەبای بۆ دابینبکرێت.
 
لەبارەی ئامادەکارییەکان بۆ وەرزی زستان و دابینکردنی گەرمکەرەوە بۆ خوێندکاران، بەڕێوەبەری بەشەنێوخۆییەکان گوتی، هەموو بەشە نیوخۆییەکان سیستمی ناوەندی ساردی و گەرمییان هەیە، ئەو سیستمەش بە گاز کاردەکات و کێشەی دابینکردنی گازیان نییە.
 
هاوکات، رۆژی شەممە،7ـی تشرینی یەکەمی 2023، د. کامەران یوونس، سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین، لەکاتی بەشداریکردن لە بەرنامەی نوورۆژدا، بە رووداوی راگەیاند، "کەمپی نوێی بەشەنێوخۆییەکان لە قۆناخی کۆتاییدایە، کە بەشە نێوخۆییەکی نوێشی تێدایە، تەنیا دابینکردنی کەلوپەل و کارەبای ماوە، لەگەڵ وەزارەتی دارایی و ئەنجوومەنی وەزیران لەسەر هێڵین بۆ دابینکردنی گوژمەیەک بودجە و تەواوکردنی کەمپە نوێیەکە." 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وەزارەتی دارایی دەڵێت، تائێستا نزیکەی 700 هەزار مووچەخۆر لە 'هەژماری من' تۆمار کراون

وەزارەتی دارایی: ساڵی داهاتوو پڕۆژەی 'هەژماری من' رادەستی وەزارەتەکەمان دەکرێت

وەزارەتی دارایی دەڵێت، هەرێمی کوردستان دەتوانێت بۆ پڕۆژەی هەژماری من سوود لە سەرجەم ئەو بانکە ئەهلییانە وەربگرێت کە لەلایەن بانکی ناوەندیی عێراقەوە مۆڵەتی کارکردنیان پێدراوە.