رووداو - هەڵەبجە
دەروازەی باشماخ لە سنووری هەڵەبجە ئەمساڵ لە 20% داهاتی زیادی کردووە، تەنیا لە مانگی رابردوودا داهاتی دەروازەکە بەڕێژەی لە 30% زیاتر بووە.
ئاڵوگۆڕى بازرگانى له سنوورى نێوده‌وڵه‌تى باشماخ زيادى كردووه. ئێستا هاورده‌كردنى مادده خۆراكيیه‌كان، ئامێره كاره‌بايیه‌كان و جگه‌ره زۆرتر بوون. بازرگانه‌كان كاريان له باشيدايه و به‌رده‌وام سه‌رقاڵن. ئەوان ده‌ڵێن كار ئاسانى زۆریان بۆ ده‌كرێت و هيچ گرفتێكیان نيیە.
مسته‌فا محه‌ممه‌د، نوێنه‌رى بازرگانه‌كانی دەروازەی باشماخ دەڵێت "ئيش و كاره‌كان به باشى ده‌ڕۆن. لە هەردوو دیوی سنوورەکە هيچ گرفتێك نیيه، ئه‌م ماوه‌يه زۆرترين ئاردى ئێرانى هاتووه، رۆژ هه‌يه 10 ترێله ئاردى ئێرانى دێت، هيچ گرفتێكى نيیه و بگرە كارئاسانی زیاتریش كراوه".
بەپێچه‌وانه‌ى ده‌نگۆكانى داخستنى سنووره‌كه، به‌رپرسانى كۆمارى ئيسلامى ئێران داوايان كردووه سنووره‌كان بۆ ماوه‌ى يه‌ك خوله‌كيش دانه‌خرێن.
بەڕێوەبەری گومرگی باشماخ دەڵێت، سنوورەکە بۆ خەڵکی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان سەرچاوەیەکی باشی داهاتە، بەرپرسانی ئێران داوا دەکەن 30 خولەکی پشووی نیوەڕوانیش باشماخ دانەخرێت و هەناردەکردن نەوەستێت.
شاخه‌وان ئه‌بوبه‌كر، به‌ڕێوه‌به‌رى گومرگى باشماخ بە رووداوی گوت "ئێمه نيوه‌ڕوان نيو كاژێرێك بۆ نانخوادرنى كارمه‌نده‌كان مه‌رزه‌كه داده‌خه‌ين، فه‌رمانبه‌ره‌كان ده‌چن بۆ نانخواردن، ئه‌وان گله‌يان له‌وه كرد ئه‌گه‌ر بكرێت ئه‌و نيو كاژێرەش سنووره‌كه دانه‌خرێت بۆ ئه‌وه‌ى ئيشه‌كان كه‌ڵه‌كه نه‌بێت له‌سه‌ريان، ئه‌وه وه‌ك نموونه‌يه‌كه بۆ ئه‌وه‌ى ئێران پێی خۆش نيیه بۆ نيو كاژێريش سنووره‌كه دابخرێت".
له مانگى حوزەیرانی (شه‌ش) ئه‌مساڵ داهاتى گومرگى سنووره‌كه 23 مليار و 990 مليۆن دينار بووه. له مانگى تەممووزدا (حه‌وت) داهاته‌كه بۆ 28 مليار و 26 مليۆن دينار به‌رزبووه‌ته‌وه. دوو ساڵ زياتره هيچ مانگێك داهاتى سنووره‌كه هێنده زۆر نه‌بووه.
له شه‌ش مانگى يه‌كه‌مى ئه‌مساڵ داهاتى سنووره‌كه نزيكه‌ى 115 مليار دينار بووه، له چاو شه‌ش مانگى ساڵى رابردوو له 20% داهات زيادى كردووه.
داڕشتنەوە: حەکیم داود
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ