لە قەسرۆک 15 ژن لە کارگەی بەرهەمهێنانی خواردندا دەرفەتی کار دەدۆزنەوە

08-03-2025
ئەیوب نەسری
ئەیوب نەسری
کارگەکەی قەسرۆک.
کارگەکەی قەسرۆک.
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

لە کارگەیەکی ناحیەی قەسرۆک لە سنووری پارێزگای دهۆک 15 ژن کاریان دەستکەوتووە. چەند جۆرێکی نان و شیرینی و خواردن بەرهەمدەهێنن. 
 
دێژین محەممەد خێزاندارە و کوڕێکی دوو ساڵانی هەیە. کارکردن لەو شوێنە بۆی بووەتە دەرفەتێک بۆ ئەوەی بژێویی ژیانی خۆی لە رێگەیەوە دابین بکات. 
 
دێژین دەڵێت: "ئێمە وەکو ئافرەتانی قەسرۆک ئەم هەلەمان بۆ رەخساوە. بژێویی خێزانەکەمان دابین دەکەین. بەتایبەت بۆ ئەو ژنانەی لێرە کار دەکەن. ئێمە بێ دەسەڵاتین و هیچ داهاتێکمان نییە. هاتووین لێرە داهاتێکمان هەبێت و هاوکاریی هاوژینەکانمان بکەین. من خۆم کرێدارم." 
 
ژنانی ئەو کارگەیە بەگوێرەی خواستی خەڵک کار دەکەن. لە ناوچە جیاجیاکان خەڵک داوای نان، خواردن و شیرینی دەکەن. ئەوانیش لەسەر داخوازیی ئەوان دروستی دەکەن. 
 
خەولا مزووری، سەرپەرشتیاری کارگەیەیە و دەڵێت: "وەکو چۆن پیاو دەیەوێت کار بکات، ئافرەتی ئێمەش لە قەسرۆک بەهەمان شێوە دەیەوێت کار بکات. دەمانەوێت دەرفەتی زیاتری کارکردن بۆ ئافرەتان هەبن، چونکە دەتوانم پێت بڵێم رۆژانە تەلەفۆنمان بۆ دەکەن و دەیانەوێت لێرە کار بکەن. هەیە شەش ئافرەت لە ماڵەوە بێکارن. پیاویش هەیە ناتوانێت بژێویی مانگانەکەی دابین بکات." 
 
بە هاوکاریی رێکخراوێکی نێودەوڵەتی ئامێر و کەلوپەلی کارکردنیان بۆ دابینکراون. ژنەکان کەرەستەی خاو دەکڕن و پێکەوە کار دەکەن. بەرهەمەکەیان دەفرۆشن و داهاتەکەی بەسەر خۆیاندا دابەش دەکەن. 
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دوو پانێلی وزەی خۆر لەسەر دوو ماڵی گوندەکە دەبیندرێن. وێنە: رووداو

گوندێکی کەرکووک کارەبایان لەڕێگەی وزەی خۆرەوە دابینکردووە و موەلیدەیان نییە

لە گوندێکی سنووری کەرکووک موەلیدەی ئەهلی نییە و دانیشتووانەکەی بۆ دابینکردنی کارەبا پشت بە وزە خۆر دەبەستن. حکومەتی عێراق بڕی 10 تاوەکو 30 ملیۆن دینار بە قەرزی 5 ساڵ بە هەر ماڵێک دەدات کە بیانەوێت سیستمی پانێلی وزەی خۆر بۆ دابینکردنی کارەبا بەکاربهێنن