کارەبای 24 کاژێری لە هەولێر فراوان دەبێت؛ 'پڕۆژەکە دەگاتە دهۆک و هەڵەبجە'

08-03-2025
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

لە چوار گەڕەکی دیکەی هەولێر (پڕۆژەی رووناکی) چووە واری جێبەجێکردنەوە و کارەبایان بوو بە 24 کاژێری. تیمەکە دەڵێن، پڕۆژەکە لە سلێمانی چووەتە واری جێبەجێکردنەوە، کۆتایی ئەم مانگە دەگاتە دهۆک و دواتر لە هەڵەبجەش جێبەجێ دەکرێت.
 
بەگوێرەی تیمی (پڕۆژەی رووناکی) بۆ رووداو، لە ئەمڕۆوە لە گەڕەکەکانی زانیاری، تەعجیل، عەرەبان و منارە لە شاری هەولێر کارەبای موەلیدە نامێنێت و کارەبای نیشتمانییان دەبێتە 24 کاژێری.
 
بەو چوار گەڕەکەوە، ژمارەی ئەو گەڕەکانەی لە هەولێر کراون بە 24 کاژێری 21 گەڕەکن و ئەمانەن: شادی، بەهاری نوێ، نازناز، بەختیاری، سەربەستی، کوران، کوردستان، ماجیداوە، رزگاری، بەهار، کرێکاران، ئازادی، راستی، نیشتیمان، راپەڕین، نەورۆز و ماردین.
 
لەو گەڕەکانەی هەولێردا کە کراون بە 24 کاژێری، 77 هەزار و 500 هاوبەش کە نزیکەی 265 هەزار هاووڵاتی دەکات لێی سوودمەندن.
 
لە سلێمانی زیاتر لە ساڵێکە پڕۆژەکە لە بەشێکی نێو بازاڕ جێبەجێ دەکرێت. بەڵام لە دوێنێوە فراوانتر بووە و دوێنێ چەند گەڕەکێکی نێو بازاڕ و نێو شارەکە کارەبایان بووە 24 کاژێری کە ئەمانەن: سەرکارێز، تووی مەلیک، سابوونکەران، مەڵکەندی، ئیبراهیم پاشا، دارۆغا، حاجی حان، شەقامەکانی ئۆرزدی، ئەسحابەسپی و کاوە.
 
بەگوێرەی کارەبای سلێمانی، لە شارەکە نزیکەی 9 هەزار بەشداربووی ماڵان و دووکان کارەبایان کراوە بە 24 کاژێری.
 
لە دهۆک لە چەند کۆمەڵگەیەکی نیشتەجێبوون پڕۆژەکە جێبەجێکراوە. هەر ئەمڕۆ بەگوتەی بەرپرسانی تیمەکە بۆ رووداو، "لە کۆتایی ئەم مانگە پڕۆژەکە دەگاتە گەڕەکەکانی دهۆک و لە هەڵەبجەش لە داهاتوودا جێبەجێ دەکرێت".
 
لە بەشێکی ئەو ناوچانەی پڕۆژەکە جێبەجێ کراوە گلەیی ئەوە دەکرێت کە نرخی بەرزە، بەپرسانی تیمەکەش دەڵێن، هێشتا نرخ جێگیر نەکراوە.
 
بەگوێرەی تیمەکە بۆ رووداو، بەکارهێنانی کارەبا بۆ 400 کیلۆواتی نرخەکەی کەمترە و خێزانی کەم دەرامەت و ئەوانەی ئامێری کارەباییان کەمە دەتوانن لێی سوودمەند بن، ئەگەر بەکارهێنان بگاتە 800 کیلۆوات، نرخی 400 کیلۆواتی دووەم زیاتر دەبێت؛ ئەگەر 400 کیلۆواتی زیاتر بەکارهات و گەیشتە هەزار و 200 کیلۆوات، نرخی 400 کیلۆواتی سێیەم زیاتر دەبێت. بەڵام "ئەوەش هێشتا ئەزموونییە و بڕیاری کۆتایی لەسەر نەدراوە".
 
کارەبای 24 کاژێری لە چوارچێوەی "پڕۆژەی رووناکیـ"ـدایە، کە 17-10-2024 لەلایەن مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانەوە راگەیێندرا.
 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

جووتیارێک لە بەرهەمی گەنمەکەی دەڕوانێت. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو/ئەرشیڤ

وەزارەتی کشتوکاڵ: گەنمی ئەم ساڵ ناگاتە ملیۆنێک تۆن

گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان دەڵێت، هەموو ئامادەکارییەکیان کردووە کە جووتیارانی ئێمەش بۆ وەرگرتنی گەنم، وەکو جووتیارانی خواروو و ناوەڕاستی عێراق مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت، بۆ ئەم مەبەستەش ئەمڕۆ وەزیری کشتوکاڵ نووسراوێک بۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دەکات. گوتیشی، "بەرهەمی ئەم ساڵ ناگاتە ملیۆنێک تۆن."