بۆ بەپارێزگابوون، شاندێک بەناوی هەڵەبجەییەکانەوە دەچێتە بەغدا

08-03-2025
سیروان عەباس
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەمەبەستی بەپارێزگاکردنی هەڵەبجە، شاندێک لەو شارەوە چووەتە بەغدا و یاداشتێک دەدەنە پەرلەمانی عێراق، لەگەڵ سەرۆککۆماریش کۆدەبنەوە.
 
نوخشە ناسیح، قایمقامی هەڵەبجە یەکێکە لە ئەندامانی شاندەکە، ئەمڕۆ (شەممە) بە رووداوی گوت "ساڵیادی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە (16-03-2025) نزیکبووەتەوە و تەمەنی پەرلەمانی عێراقیش زۆری نەماوە، بۆیە دەمانەوێ پێش ئەو وادەیە، پەرلەمانی عێراق دەنگ بە بەپارێزگاکردنی هەڵەبجە بدات و وەکو پارێزگای 19ـیەمی عێراق بیناسێنێت."
 
شاندەکەی هەڵەبجە پێکهاتووە لە پەرلەمانتار لە پەرلەمانی عێراق، بەرپرسی کارگێڕی، کەسایەتی و مامۆستای ئایینی، کە یاداشتێکیان ئامادەکردووە سبەی دەیدەنە پەرلەمان.
 
نوخشە ناسیح گوتی "سبەی بۆ ئەو مەبەستە لەگەڵ لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراقیش کۆدەبینەوە."
 
پڕۆژەیاسای بەپارێزگاکردنی هەڵەبجە، خوێندنەوەی یەکەم و دووەمی بۆ کراوە و تەنیا دەنگدانی ماوە. بۆ دەنگدان بە پڕۆژەیاساکە، زیاتر لە 120 واژۆی پەرلەمانتاران کۆکراونەتەوە و دراوەتە سەرۆکایەتیی پەرلەمان.
 
چرۆ حەمەشەریف، ئەندامی پەرلەمانی عێراق، رۆژی پێنجشەممە (06-03-2025) بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاندبوو، تاوەکو ئێستا، دیار نییە کەی پڕۆژەیاسای بەپارێزگاکردنی هەڵەبجە دەخرێتە بەرنامەی کاری پەرلەمانی عێراقەوە.
 
چرۆ حەمەشەریف، کە نوێنەری هەڵەبجەیە جەخت لەوە دەکاتەوە، هەموو هەوڵەکانیان دەخەنەگەڕ پێش 16ـی ئەم مانگە پڕۆژەیاسای بەپارێزگاکردنی هەڵەبجە دەنگی لەسەر بدرێت.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

چەند کرێکارێک لە کاتی کارکردن لە باکووری کوردستان

لە تورکیا و باکووری کوردستان هێڵی هەژاری 2000 دۆلاری تێپەڕاند

بە گوێرەی توێژینەوەیەک لە باکووری کوردستان و تورکیا هێڵی برسێتی کەمترین مووچەی تێپەڕاندووە، خێزانێکی چوار کەسی داهاتی مانگانەی 680 دۆلار بێت برسییە، هەمان ئەو خێزانە داهاتی مانگانەی دوو هەزار و 65 دۆلار بێت، هەژارە.