رووداو - شێلادزێ
سەعید موبارەکی 39 ساڵ و ئازاد فەرەجی 29 ساڵی ئامۆزای لە سنووری شێلادزێ بەهۆی بۆردوومانی تورکیاوە گیانیان لەدەستدا. منداڵێکی سەعید لەکاتی بەخاکسپاردنی باوکی بەکوڵ دەگری و دەڵێت، "لەگەڵ باوکم بمنێژن."
عەدنان تەها، ئامۆزای قوربانییەکان داوا دەکات ژیانی خەڵک بپارێزرێت و بەرگرییان لێبکرێت، دەشڵێت، "بۆ کوێ رابکەین و تاوەکو کەی رابکەین؟"
کاژێر 04:00ی بەیانیی رۆژی هەینی 08-03-2024 سەعید و ئاراز لەگەڵ برایەکی دیکەی سەعید بەناوی ساڵح موبارەک چوون بۆ نێو رەز و باخەکەیان. کاژێر 06:30ی بەیانی ساڵح بە برینداری تەلەفۆنی بۆ کەسوکاری کردووە و گوتوویەتی، هەرسێکیان بەر بۆردوومانی فڕۆکەی تورکیا کەوتوون.
رەجەب حەسەن، کەسوکاری قوربانییەکان دەڵێت، ئەو شوێنەی سەعید و ئاراز تێیدا شەهید بوون، گیای بەهارەی لێبووە و شوێنێک نییە کە گەریلاکانی پەکەکەی لێبێت.
ئەو سێ کەسە دانیشتووی گوندی دێوێکی سەر بە ناحیەی شێلادزێ بوون، هەموویان خێزاندارن، بریندارەکە رەوشی تەندروستیی جێگیرە و ئەو دووانەش کە شەهیدبوون، شەش منداڵیان لەدوای خۆیان جێهێشتووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ