گەشتیارانی زستانە لە نێوەڕاست و خوارووی عێراق سەردانی چیای گارە دەکەن

08-02-2025
نایف رەمەزان
نایف رەمەزان
گەشتیارانی زستانە لە نێوەڕاست و خوارووی عێراق سەردانی کوردستان دەکەن.
گەشتیارانی زستانە لە نێوەڕاست و خوارووی عێراق سەردانی کوردستان دەکەن.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەفر، چیای گارەی لە قەزای ئامێدی سپیپۆش کردووە، گەشتیارانیش بۆ بەسەربردنی کاتێکی خۆش لەنێو بەفرەکە، جگە لە سنووری دهۆک، لە پارێزگەکانی عێراقیشەوە روودەکەنە چیاکە.  
 
سامر و هاوژینەکەی لە مانگی هەنگوینی دان و رۆژ رۆژی ئەوانە، بڕیاریان داوە شیرینیی ئەو مانگەیان لەنێو سرووشتی کوردستان بەسەربەرن.
 
سامر عەلی، گەشتیارە و لە بەغداوە چووەتە سەر چیای گارە، دەڵێ "پێشتر هەموو ساڵێک دوو، سێ جار لەگەڵ 5 بۆ 6 هاوڕێم دەهاتم، بەڵام ئێستا لەگەڵ هاوژینەکەم هاتووم و کەشوهەواکەی نایابە. لەگەڵ رێزم بۆ هەموو پارێزگاکان، بەڵام دهۆک لە هەموو روویەکەوە خۆشترینە."
 
لە وەرزی بەفر و بارانی ئەم ساڵ، یەکەم جارە ئەم بەفرە زۆرە لە چیای گارە بکەوێت، هەر لە دامێنی چیاکە تاوەکو سەرەوە، 4 تاوەکو 10 سانتیمەتر بەفر باریوە.
 
بەفرەکە بووەتە جێگەی سەرنجی گەشتیارانی خواروو و نێوەڕاستی عێراق و هەفتانە 500 گەشتیار سەردانی دهۆک دەکەن.
 
عەبدوڵا ئیسماعیل، خاوەن کۆمپانیای گەشتیارییە و دەڵێت، "ئێمە هەموو گەشتێک نزیکەی سێ بۆ 5 پاس دەهێنین لە هەموو سێشەممە و هەینیێک دا، ئێمە هەموو هەفتەیەک نزیکەی 300 بۆ 400 کەس بۆ دهۆک دێنین. بۆ پارێزگاکانی دیکەش، هەفتانە نزیکەی 300 بۆ 500 کەس دەهێنین."
 
بەهۆی کەمیی بارینی بەفر و باران لە پارێزگەکانی کوردستان، ژمارەی گەشتیاران بۆ نیوە دابەزیوە، بەجۆرێک پار لە دهۆک هەفتانە هەزار گەشتیار روویان لە شارەکە دەکرد، بەڵام ئەم ساڵ ژمارەکە بۆ نیوە کەمبووەتەوە. ئەمە بۆ ناوچەکانی دیکەی کوردستانیش راستە.
 
حەسەن زێباری، بەڕێوەبەری کۆمپانیای گەشتیاری بۆ دهۆک، ئاماژە بەوە دەکات، "پار باشتر بوو، ئەم ساڵ هەندێک هۆکارمان هەبوون یەکێک لەوانە ئەوەیە زۆربەی پاسەکان نەفەریان بردووە بۆ عومرە. لەبری ئەوەی بە ملیۆنێک بێن بۆ دهۆک، بە 40 وەرەقە دەچنە عومرە. ئێستا کاتی دەوامیشە، هەروەها هەندێک هۆتێل هەن رۆژانە یەک پاسی هەیە ناتوانێت بۆ پاسێک موەلیدەکەی بە ئیش بخات کە تێچووەکەی لەسەری دەگاتە 300 هەزار دینار."
 
لە سۆران جیاواز لە شارەکانی دیکە، ئەم ساڵ بەردەوام بەفر لە چیاکانی شارەکە هەبووە. 
 
فەیسەل سادق، بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری سۆران لەبارەی گەشتیارانی زستانە باس لەوە دەکات، "رێژەی بارینی بەفر و باران و تەقینەوەی کانیاوەکان و رووبارەکان، کاریگەریی لەسەر هاتنی گەشتیاران هەبوو، کاریگەرییەکانیشی نەرێنی بوون، بەڵام لە هەمان کاتدا خۆشبەختانە ناوچەی ئێمە جیاواز لە ناوچەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان ئەو کاریگەرییەی پێوە دیار نەبووە و چیاکانمان بە بەردەوام بەفریان هەبووە."
 
لەگەڵ بارینی ئەم بەفرە، چاوەڕێدەکرێت ژمارەی هاتنی گەشتیاران بۆ دهۆک بەتایبەتی لە پارێزگاکانی نێوەڕاست و خوارووی عێراق زیاتر ببن. 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک ئاسایشی سووریا لە نزیک دیمەشق جێگیر کراون. وێنە: AFP

بەڕێوەبەرایەتیى خۆسەر لەبارەى رووداوەکانی سووریا: رێگەچارەی سەربازى هەرگیز ئەنجامى نەبووە

بەڕێوەبەرایەتیى خۆسەرى هەرێمى باکوور و رۆژهەڵاتى سووریا رایگەیاند، نیگەرانن لەو پێشهاتانەى لە شارەکانى سەحنایا و جرمانا روویانداوە و دەڵێت، "رێگە چارەى سەربازیى هەرگیز ئەنجامى نەبووە لە مامەڵەکردن لەگەڵ رووداوەکانى سووریا".