ئەگەر سیمکارت یان وێنەی کارتى دەنگدان تێکبچێت دەنگى پێدەدرێت؟

07-10-2024
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
هەر کەسێک وێنەى کارتى دەنگدانى شێوابێت، پشت بە ئەو وێنەیە دەبەسترێت بۆ ناسینەوەى کە پێشتر تۆمارکراوە، ئەگەر سیمکارت (چیپ)ـی کارتەکەش شکابێت بە بارکۆد دەنگ دەدات.
 
نەبەرد عومەر، بەرپرسی دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: ئەگەر کەسێک وێنەکەى لەسەر کارتى بایۆمەترى دەنگدان سڕدرابێتەوە یان شێوابێت، لە کاتى دەنگدان کێشەى بۆ دروست نابێت، لەبەر ئەوەى لە تۆمارى ئەلیکترۆنیدا وێنەى هەیە و بەراورد دەکرێت.
 
یەکەمجارە هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان بە سیستمى ئەلیکترۆنى بکرێت، کە لە رێگەى کارتى بایۆمەترى دەنگدانەوە دەبێت؛ وێنە و پەنجەمۆر و زانیارى تەواوى لەسەر دەنگدەرەکە تێدایە.
 
نەبەرد عومەر رایگەیاند، ئەگەر سیمکارتى کارتەکە (چیپ ) لەکارکەوتبێت یان شکابێت، دەنگدەر لە رێگەى بارکۆدى سەر کارتەکە (QR) دەتوانێت کارتەکە بەکاربهێنێت و دەنگ بدات.
 
هەر دەنگدەرێک لە کاتى دەنگدان کارتى دەنگدانى خۆى بەکار دەهێنێت، بەگوێرەى رێکارەکانى کۆمیسیۆن دواى دڵنیابوونەوە لە دروستى کارتەکە لە وێستگەى دەنگدان، پەنجەمۆرى ئەلیکترۆنى دەنگدەرەکە وەردەگیرێت بۆ دڵنیابوونەوە لەوەى خاوەنى کارتى دەنگدانەکەیە.
 
بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان لە 25ـی ئەیلوول دەستیپێکرد و تاوەکو 15ـی تشرینى یەکەم بەردەوام دەبێت، دەنگدانى تایبەت لە 18ـی تشرینى یەکەم و دەنگدانى گشتى دوو رۆژ دواتر دەکرێت.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

  ئەبوبەکر بایز، قایمقامی قەزای پشدەر.

قایمقامی پشدەر: هەرێمی کوردستان کەوتووەتە سەر هێڵی ترانزێتی مادەی هۆشبەر

قایمقامی قەزای پشدەر دەڵێت، بەهۆی بۆشایی خاڵە سنوورییەکان، بازرگانانی مادەی هۆشبەر بە ئاسانی هاتووچۆی هەرێمی کوردستان دەکەن؛ گوتیشی، ''پێچەوانەی بۆچوونی باو، ناوەندی شارە گەورەکان شوێنی بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەرە و ئالوودەبووانە، نەک ناوچە سنوورییەکان.''