رووداو دیجیتاڵ
نوێنەرێکی مامۆستایانی وانەبێژ دەڵێت، تاوەکو رۆژی دووشەممە مووچەی تەواوی وانەبێژانی هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت.
کارۆخ عەبدوڵڵا، یەکێک لە نوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژ، رۆژی شەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "دووشەممە مووچەی تەواوی وانەبێژانی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە، هەروەها هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین دابەش دەکرێت".
لەبارەی مووچەی وانەبێژانی هەولێر و دهۆکیشەوە کارۆخ عەبدوڵڵا گوتی، بەشێکیان وەریانگرتووە و هەر پەروەردەیەکی ئەو سنوورانە وەریان نەگرتبێت سبەی یەکشەممە وەری دەگرن.
ئەو مووچەی وانەبێژان دابەش دەکرێت شایستەی دارایی مانگی پێنجیانە.
25ـی ئاب، حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا وانەبێژان بکاتە گرێبەست و بڕیارە تاوەکو 25ـی ئەم مانگە رێکارەکانی بەگرێبەستبوونەکە کۆتایی بێت.
کەمترین مووچەی وانەبێژ 250 هەزار دینارە و زۆرترینیشیان 400 هەزار، ئەوەش بە گوێرەی بڕوانامەکانیان پۆلێن دەکرێت.
بە گوێرەی ئاماری وەزارەتی دارایی و ئابووری، ژمارەی وانەبێژان لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە 35 هەزار و 543 وانەبێژن، بڕی بودجەی پێویست بۆ شایستە داراییەکانیان نزیکەی 13 ملیار و 700 ملیۆن دینارە.
ئەگەر وانەبێژان وەکو گرێبەست دابنرێن، مانگانە پێویستیان بە 18 ملیار دینار دەبێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ