لە راپەڕین ماتۆڕسوارێک سێ کەس بە چەک دەکوژێت

07-09-2023
ئەبوبەکر ئیسماعیل
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە راپەڕین ماتۆڕسوارێک بە چەکەوە هێرشدەکاتە سەر سێ کەس و هەرسێکیان دەکوژێت. پۆلیسیش دەڵێت، تاوەکو ئێستا کەس بەهۆی رووداوەکەوە دەستگیر نەکراوە. 
 
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین لە راگەیێندراوێکدا گوتی، "کاژێر 9:05 خولەکی ئەمشەو تەرمی سێ کەس گەیەندرانە نەخۆشخانەی گشتیی قەڵادزێ بەناوەکانی (ع . ع) لەدایکبووی 1978، (م . هـ) لەدایکبووی 1973، پیشەی کاسب و (ٲ . ع) لەدایکبووی 1980، پیشەی کاسب، سەرجەمیان دانیشتووی قەڵادزێن و لە ڕەگەزی نێرن."
 
وەکو پۆلیسی راپەڕین دەڵێت، دوای پشکنین و توێکاری بۆ تەرمەکانیان لە پزیشکی دادوەری قەڵادزێ، دەرکەوت شوێنەواری فیشەک بەسەر جەستەی هەرسێ تەرمەکانەوە هەیە. دەشڵێت، "لە ئێستادا هێزەکانمان لە پۆلیسی قەڵادزێ دەستیان کردووە بە لێکۆڵینەوە بەمەبەستی زانینی هۆکاری راستەقینەی رووداوەکە و لێکۆڵینەوە بەردەوامە."
 
پێشتر، عوسمان ئەحمەد، بەڕێوەبەری کارگێڕیی نەخۆشخانەی فێرکاریی شەهیدانی قەڵادزێ بە رووداوی راگەیاند، لە شەڕە تەقەکەدا 3 کەس کوژراون.
 

 

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست رووداو کەوتوون، ئەو سێ کەسە هاوڕێی یەک بوون و بۆ بەسەربردنی کات چوونەتە نێو باخێکی قەڵادزێ. لەو کاتەدا، کەسێک بە ماتۆرسکلیلێکەوە هاتووە، تەقەی لێکردوون و هەرسێکیانی کوشتووە. 
 
پۆلیسی راپەڕین دەڵێت، هێزەکانیان راسپاردووە بۆ ئەوەی لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بکرێت. دەشڵێت، تاوەکو ئێستا کەس بەهۆی رووداوەکەوە دەستگیرنەکراوە.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 چەند کرێکارێک لە کاتی کارکردندا لە شاری هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

لقی دهۆکی سەندیکای کرێکاران: پێویستە حەقدەستی کرێکاران زیاد بکرێت

سەرۆکی لقی دهۆکی سەندیکای کرێکارانی کوردستان دەڵێت، ''حەقدەستی کرێکاران لە ئاستی پێویستدا نییە و ناتوانن بە تەواوی بژێویی ژیانیان دابین بکەن''؛ گوتیشی، پێچەوانەی یاسا، ژمارەیەک لە کرێکاران ناچار دەکرێن زیاتر لە 8 کاژێر لە رۆژێکدا کار بکەن.