رووداو دیجیتاڵ
ئەمشەو لە دوو رووداوی هاتووچۆدا لە سنووری زاخۆ، چوار کەس بریندار بوون. تەندروستیی زاخۆ دەڵێت، برینی هەرچواریان سووکە و چارەسەری پێویستیان بۆ کراوە.
یەکێک لە رووداوە هاتووچۆکان لەسەر رێگەی سەرەکیی قەزای باتیفا بوو لە نزیک گوندی دارهوزانێ؛ دوو ئۆتۆمبێلی تایبەت خۆیان بەیەکدا کێشا و بەهۆیەوە دوو کەس بریندار بوون.
رووداوی دووەم لە ناو سەنتەری زاخۆ بووە و بەهۆیەوە لەو رووداوە هاتووچۆیەشدا دوو کەس بریندار بوون.
ئەمیر عەلی، بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستیی زاخۆ بە رووداوی گوت، دوای ئەوەی بریندارەکان گەیێندرانە نەخۆشخانە، چارەسەری پێویستیان بۆ کرا و لە نەخۆشخانە دەرچوون.
جگە لەو دوو رووداوە، هەر ئەمڕۆ هەینی لە سنووری قەزای ئامێدی ئۆتۆمبێلێکی گەشتیاران وەرگەڕا و بەهۆیەوە پێنج کەس بریندار بوون کە سەرجەمیان گەشتیاری عەرەب بوون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ