لە زاخۆ گەنجێکی 23 ساڵی لە رووباری خابووردا خنکا

07-07-2023
نایف رەمەزان
نایف رەمەزان
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

ئێوارەی ئەمڕۆ لە نزیک گوندی چەم سیرمۆ لە زاخۆ لەکاتی مەلەکردندا گەنجێک لە ئاوی رووباری خابوور خنکا.
 
راید جەمال هەسن، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی زاخۆ بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، گەنجەکە تەمەنی 23 ساڵ بووە و ناوی موهەنەد عیسایە. گوتیشی، دوای کەمتر لە کاژێرێک لە رووداوەکە، تیمەکانیان تەرمەکەیان دەرهێناوە و رەوانەی دادپزیشکییان کردووە.
 
بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی زاخۆ دەڵێت، "بە درێژایی رووباری خابوور 10 تیمی مەلەوانیمان هەیە و بەشێوەی گەڕۆک لە شوێنی جیاواز ئامادەن بۆهەر رووداوێکی نەخوازراو و کەمکردنەوەی رووداوەکانی خنکان."
 
بەپێی ئامارە فەرمییەکان، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوەکو ئێستا 13 کەس لە سنووری پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ خنکاون.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گەریلایەکی پەکەکە.

پەکەکە چۆن چەک دادەنێت؟

فەریقی یەکەم جەبار یاوەر، پسپۆڕی سەربازییە و پێشتر ئەمینداری وەزارەتی پێشمەرگە بووە، ئەو لەبارەی پرۆسەی چەکدانانی پەکەکە قسەی بۆ تۆڕی میدیایی رووداو کرد و گوتی: "راستە بڕیاری چەکدانانیان داوە، بەڵام هێشتا باسی داهاتووی خۆیان نەکردووە، چونکە پرۆسەکە ئاڵۆزە و بە چەند رۆژێک جێبەجێ ناکرێت."